ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

پریستیانی وەڵامی تۆمەتەکان دەداتەوە

Yariga App

جیانلوکا پریستیانی یاریزانی بەنفیکا تەواوی تۆمەتەکانی ڤینیسیوس جونیۆرز رەتدەکاتەوە.

لە شەوی رابردووەوە تەواوی جیهانی تۆپی پێ سەرقاڵی رووداوێکی یاری نێوان ریاڵ مەدرید و بەنفیکایە، کە تێیدا ڤینیسیوس جونیۆر لە دیمەنێکدا جیانلوکا پریستیانی ئەرژەنتینی تۆمەتبارکرد بەوەی لەنێو یاریگا سوکایەتی رەگەزپەرستی پێکردووە، و سەرەنجام یارییەکە بۆ ماوەیەک راگیرا.

دوای یارییەکە، ڤینیسیوس رایگەیاند کە پریستیانی پێنج جار پێی وتووە “مەیمون” هەروەها کیلیان ئێمباپێ گەواهی ئەوەیدا کە خۆی گوێی لەبووە.

Prestianni Message

جیانلوکا لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام پەیامێکی بڵاوکردەوە و نوسیوییەتی

دەمەوێت ئەوە روون بکەمەوە لە هیچ کاتێکدا من سوکایەتی رەگەزپەرستیم بە ڤینیسیوس نەکردووە. ئەو بە هەڵە تێگەیشت لەوەی گوێی لێبوو. من هەرگیز لە ژیانم دا بەرامبەر کەس رەگەزپەرست نەبووم. وە هەڕەشەکانی یاریزانانی ریاڵ مەدرید جێگەی نیگەرانییە.

ریاڵ مەدرید یارییەکەی بە گۆڵێکی ڤینیسیوس بردەوە، هەفتەی داهاتووش لە بێرنابیۆ یاری گەڕانەوە ئەنجام دەدەن بۆ بەدەستهێنانی بلیتێکی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button