ئەمریکای باکوور/باشوورگرنگترین

هیگواین :زۆر نزیک بوو واز لە تۆپی پێ بهێنم

یاریگا-گۆنزالۆ هیگواین بۆ یەکەمجار باس لەو ساتە دەکات کە بڕیاریداوە بەیەکجاری واز لە یاریکردن بهێنێت.

هیگواین کە هەفتەی پێشوو گوێزرایەوە بۆ چێڵسی،باسی رووداوێکی ٢٠١٦ دەکات و دەڵێت “کاتی کۆپا ئەمێریکای ٢٠١٦ هەستم دەکرد شتێک تەواو نیە بەڵام کەس هیچی پێ نەوتم تا کۆتایی، دواتر تووشی شۆک بووم کە پێیان وتم دایکت نەخۆشە. زۆر هەستم بە تاوان کرد کە نەمزانی ، تەواوی جیهانم لەبەرچاو رەش بوو بو تەنیا خەیاڵم لای دایکم بوو. راستەوخۆ بڕیارمدا واز لەیاریکردن بهێنم و خزمەتی ئەو بکەم. بەڵام ئەو پێی وتم کاتێک من یاری دەکەم، ئەو پێی دڵخۆش دەبێت و نابێت هەرگیز وازبهێنم لەبەر دڵی ئەو”.

دواتر نانسی دایکی هیگواین بە تەواوی لە نەخۆشییە کوشندەکەی چاک بووەوە و هیگواینیش لەو وەرزەدا ٢٤ گۆڵی بۆ یوڤێنتۆس تۆمارکرد.

پێشبینی دەکرێت گۆنزالۆ ئەمشەو بۆ یەکەمجار بە درێسی چێڵسییەوە ببینرێت لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close