جەنگی دەروونی؛ ئۆتامێندی بە وێنەی مێسی و نازناوەكان ڤینیسیۆس تووڕە دەكات
بێنفیكا و ریال مەدرید شەوێكی پڕ كێشەیان بەڕێكرد

یاریگا –
نیكۆلاس ئۆتامێندی، بەرگریكاری ئەرجەنتینی یانەی بێنفیكای پۆرتوگالی بە وێنەی مێسی و مۆندیال هەوڵی توڕەكردنی ڤینیسیۆس جونیۆر دەدات.
شەوی رابردوو بێنفیكا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتاییهات، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی پاشكۆی گەیشتن بە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ.
🚨 𝗕𝗥𝗘𝗔𝗞𝗜𝗡𝗚: Otamendi lifted his shirt in front of Vinicius Jr to show him his tattoo: which is Messi with the World Cup. pic.twitter.com/hrtr2E8O7v
— The Touchline | 𝐓 (@TouchlineX) February 17, 2026
یارییەکە ساتێکی پڕ لە مشتومڕی بەخۆیەوە بینی، لە کاتی جێبەجێکردنی لێدانێکی کۆڕنەر بۆ ریال مەدرید، ئۆتامێندی لە ڤینیسیۆس نزیک بووەوە و درێسەکەی بەرزکردەوە بۆ ئەوەی 3 تاتۆی گرنگ نیشانی یاریزانە بەڕازیلییەکە بدات کە گوزارشت لە دەستکەوتە گەورەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەكات، ئەوانیش نازناوەكانی مۆندیال، كۆپا ئەمێریكا و فیناڵیزما، لەگەڵ وێنەیەكی گەورەی لیۆنێل مێسی كە ماچی نازناوی جامی جیهانی دەكات.
ئەم رەفتارەی ئۆتامێندی وەک ئاماژەیەک بوو بۆ ئەوەی کە ڤینیسیۆس جونیۆر تاوەكو ئێستا هیچ نازناوێکی فەرمی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل بەدەست نەهێناوە، بەتایبەت بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ركابەرییە مێژووییە سەختەکەی نێوان بەڕازیل و ئەرجەنتین و هەوڵی توڕەكردنی یاریزانەكەی سامبای دەدا.
Vinicius: “Tengo dos Champions”
Otamendi se levanta la camiseta y le dice: “Yo tengo un Mundial”
¡BOOOOM! pic.twitter.com/k0P1GyQxKF
— -1899- (@_Futbolero_) February 17, 2026
هەر لە میانی یارییەکەدا، یارییەکە بۆ چەند خولەکێک راگیرا دوای ئەوەی جیانلوکا پریستیانی، یاریزانی ئەرجەنتینی یانەی بێنفیکا، هەندێک قسەی ئاراستەی ڤینیسیۆس کرد.
ڤینیسیۆس جونیۆر لای فرانسیۆس لێتێكسەری ناوبژیوان سکاڵای کرد و رایگەیاند کە سوکایەتی رەگەزپەرستی پێکراوە، ئەمەش بووە هۆی وەستانی یارییەکە و رۆیشتنی یاریزانە بەڕازیلییەکە بەرەو کورسی یەدەكەکانی تیپەکەی. دواجار یارییەکە لە ناو کەشێکی پڕ لە گرژیی هاندەرانی بێنفیکادا دەستیپێکردەوە و تا کۆتایی بەو شێوەیە مایەوە.
چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو لە یاریگای بێرنابێۆ یاریی گەڕانەوە لە نێوان ریال مەدرید و بێنفیكا بەڕێوەبچێت.



