فەرەنساگرنگترین

هەڵمەتی گەڕان بەدوای سالا ٣٠٠ هەزار یۆرۆی تێپەڕاند

بنەماڵەی ئیمیلیانۆ سالا رایگەیاند گەیشتوونەتە ئەو ئامانجەی هەیان بووە و ٣٠٠ هەزار یۆرۆ بەخشراوە بە  هەڵمەتەکەیان تاوەکو گەڕان بەدوای سالا دەست پێبکاتەوە.

لایەنە فەرمییە پەیوەندیدارەکان دوای چوار رۆژ لە گەڕان بڕیاریاندا چیتر هەوڵ نەدەن بەهۆی ئەوەی هیچ هیوایەک نیە بۆ دۆزینەوەیان. پاش ئەوە هەڵمەتێکی گەورەی ئۆنڵاین دەستی پێکرد تاوەکو تیمێکی تایبەت بە کرێ بگیرێت بۆ گەڕان بەدوایدا.

لە ماوەیەکی کەمدا هەڵمەتەکە گەیشت بە ٣٠٠ هەزاری داواکرا و گەڕان بەدوای سالا یاخود تەرمەکەی لەگەڵ فڕۆکەوانەکە دەستی پێکردووەتەوە.

بەشێک لە یاریزانە فەڕەنسییەکانی وەکو کایلیان ئێمباپێ،لۆرێنت کۆسیێڵنی،دمیتری پایێت،ئادریان رابیۆت لە بەشداربووانن و لە نێوان ١٠ هەزار بۆ ٣٠ هەزار یۆرۆیان بەخشیووە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close