عێراقکوردستان

چارەنووسى باسم قاسم لەگەڵ هەولێر ئاشکرا کرا

روونکردنەوەیەک لە یانەى هەولێرەوە

Yariga App

یاریگا –

دەربارەى دەنگۆى جێهێشتنى باسم قاسم لە ئەرکى راهێنەرایەتى یانەى هەولێر، پێگەى فەرمى یانەکە روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە.

دواى ئەوەى جارێکى دیکە دەنگۆى گرێبەستى باسم قاسم راهێنەرى هەولێر لەگەڵ یانەى زەوڕا بڵاوکرایەوە، پێگەى فەرمى هەولێر بۆ دووەم جار روونکردنەوەىان لە پەڕەى تایبەتى خۆیان بڵاوکردۆتەوە و مانەوەى راھێنەرەکە لەگەڵ قەڵاى زەرد دووپات دەکەنەوە، لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کەوا دەستەى کارگێڕى هەولێر پشتگیرى باسم قاسم دەکەن و قبوڵ ناکەن هەواڵى نا دروست لەکاتى ئێستادا لەسەر یانەکەیان بڵاوبکرێتەوە چونکە زیان بە یانەکە دەگەیەنێت.

لە دوایین شەش یارییدا هەولێر تەنها یەک یارى سەرکەوتنى بەدەستهێناوە، ئەمەش وایکردووە بۆ دووەم جار لەم وەرزە دەنگۆى رۆیشتنى باسم قاسمى راهێنەر لە یانەکە بڵاوبکرێتەوە، هەولێر 34 خاڵى هەیە لە ریزبەندى پێنجەمى خولى ئەستێرەکانى عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button