بۆ یارییەکەی بەرامبەر سیترەی بەحرێنی، ئۆدیشۆ داوایەک ئاڕاستەی یاریزانانی زاخۆ دەکات
زاخۆ لە یاریگای خۆی رووبەڕووی سیترەی بەحرێنی دەبێتەوە

یاریگا –
لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، زاخۆ لە یاریگای خۆی رووبەڕووی سیترەی بەحرێنی دەبێتەوە، راهێنەری زاخۆش داوایەک لە یاریزانەکانی دەکات.
لە دوا یاریی کۆمەڵەی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، چوارشەممە ( 18ـی شووباتی 2025 ) زاخۆ لە یاریگای خۆی کاتژمێر 8:30ـی شەو بەرامبەر سیترەی بەحرێنی یاریی دەکات، تەواوی یاریزانەکانی زاخۆ بۆ ئەم یارییە ئامادەن، یەکەم یاریی پاڵەوانێتی دەرەکیە لە ژێر سەرپەرشتی ئەیوب ئەدیشۆی راهێنەری یانەکە دەیکات.
ئەیوب ئەدیشۆ، راهێنەری زاخۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە باسی ئامادەکارییەکانی تیپەکەی کرد، داوایەکیشی لە یاریزانەکان هەیە بۆ ئەم یارییە:
کارمان زیاتر لەسەر دەروونی یاریزانەکان کردووە، چونکە لەکاتی هاتنم بۆ ئەم تیپە دەروونی یاریزانەکان ڕووخابوو، تا ڕادەیەکی باش یاریزانەکانم ئامادەن، هیوادارم سەرجەم یاریزانەکان کۆنتڕۆڵی خۆیان بکەن و دەمەوێ لەوپەڕی رەوشت بەرزی دابن لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا، پێشتر کارم لەگەڵ بەشێک لە یاریزانەکانی ئێستای زاخۆ کردووە، داوادەکەم لە سەرجەم یاریزانەکان توانا و بەهرەی خۆیان لە نێو یاریگا پێشکەش بکەن، دەمانەوێت دڵی هاندەرانمان خۆش بکەین.
وێڕای سەرکەوتنی زاخۆ بۆ قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتیەکە، زاخۆ لە ئەگەری سەرکەوتنی لەم یارییە ئەوا بە ریزبەندی یەکەم سەردەکەوێت.
زاخۆ 10 خاڵی هەیە لە پێشەنگی کومەڵەکەیەتی، سیترە دوو خاڵی هەیە و لە ریزبەندی چوارەم و کۆتاییە، عەینی ئیماڕاتی بە نۆ خاڵ لە ریزبەندی دووەمە، قادسیەی کوێتیش حەفت خاڵی هەیە و لە ریزبەندی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو دێت.



