ئیسپانیاگرنگترین

چارەنووسی راشفۆرد لەگەڵ بارسێلۆنا یەکلایی دەکرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد هەڵوێستی خۆی لەسەر مارکوس راشفۆرد یەکلایی کردەوە و بەوەش چارەنووسی یاریزانەکە لەگەڵ بارسێلۆنا کە ئێستا بەخواستن لەو یانە کاتالوونیەیە، روونبووەوە.

دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا، مان یونایتد بە راهێنەرایەتی روبێن ئامۆریم نەیانویست یاریزانەکەیان بگەڕێننەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد، هەربۆیە هاوینی رابردوو بۆ ماوەی وەرزێکی تەواو بەخواستن لەگەڵ بارسێلۆنا رێککەوتن لەگەڵ جێگیرکردنی بژاردەی کڕینەوە بە بڕی 30-35 ملیۆن یۆرۆ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی ESPN، مانچێستەر یونایتد پلانیان نییە جارێکیتر گفتوگۆی مەرجەکانی کڕینەوەی هەمیشەیی لەگەڵ بارسا ئەنجام بدەن. چاوەڕوانیشیان لە یانە ئیسپانیەکە ئەوەیە ئەو بڕە پارەیە بدەن کە هاوینی رابردوو لەسەری رێککەوتوون تا هێرشبەرە ئینگلیزیەکە بە هەمیشەیی بگوازنەوە.

ئەگەرچی لەلایەن هانزی فلیکەوە هێشتا وەک یاریزانی سەرەکی پشتیپێنابەسترێت جگە لەو کاتانەی رەگەزە سەرەکییەکانی وەک رافینیا و ئەوانی دیکە لە هێڵی هێرشبەری ئامادە نەبن، راشفۆرد ئاستێکی باش پێشکەش دەکات و ژمارەکانی سەلمێنەری تواناکانی خۆگونجاندنین لەگەڵ بلاوگرانا. بەجۆرێک لە 30 بەشداریی تا ئێستا خاوەنی 10 گۆڵ و 10 ئەسێستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button