ئیسپانیاگرنگترین

سەرۆکی ئاتلێتیکۆ مەدرید بۆ سیمیۆنی؛ نازناومان دەوێت

Yariga App

یاریگا –

دیێگۆ سیمیۆنی لەلایەن سەرۆکی ئاتلێتیکۆ مەدرید و بەرپرسانی باڵای یانەکەوە پەیامێکی هۆشدارییئامێزی پێدەگات.

ئەم وەرزەی یانە مەدریدیەکە پڕە لە هەڵکشان و داکشان. لەلایگا تا رادەیەکی زۆر هیوای بردنەوەی نازناوەکەیان نەماوە. بەجۆرێک ئێستا دوای 24 هەفتە 15 خاڵ لە ریال مەدریدی پێشەنگەوە دوورن و پلەی چوارەمیان گرتووە لەدوای یانەکانی بارسێلۆنا و ڤیاڕیاڵ.

پێچەوانەی ئاستەکەیان لە خولی ئیسپانیا، لە جامی شای ئەو وڵاتە لە یاریی چوونی پێش کۆتایی بە چوار گۆڵی بێ وەڵام بارسێلۆنایان دووچاری شکستێکی سەختکردووە و چاوەڕوانی یاریی گەڕانەوەی نێو یاریگای کامپ نو دەکەن. لە چامپیۆنزلیگیش لە یارییەکانی پاشکۆن و رووبەڕووی کلەب بروج دەبنەوە بۆ گەیشتن بە قۆناخی 16ی پاڵەوانێتیەکە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە وەرزشییەکان، راهێنەرە ئەرجەنتینیەکە لەلایەن ئێنریکی سیریزۆ و بەرپرسانی باڵای ئاتلێتیکۆوە ئاگەدارکراوەتەوە کە ئێستا هەموو هۆشی بخاتەسەر بردنەوەی یاریی گەڕانەوە لە بارسێلۆنا و ئامانجی نازناوی جامی شا بێت.

لە وردەکاریی زانیارییەکاندا هاتووە، یانەکە زانینیان هەیە بەوەی لالیگا بۆ ئەوان کۆتایی هاتووە و چامپیۆنزلیگیش هیچ گەرەنتیەکی تێدانییە. بۆیە ئێستا دوای پێنج ساڵ هەستێک زاڵە لە نێوخۆی ئاتلێتیکۆ مەدرید کە وا نزیکبوونەتەوە لە نازناوێک.

هەر لەپێناو ئەو ئامانجەدا پلانەکان بەجۆرێکن کە هەندێ لە یاریزانە ئاستبەرزەکانیان پشوو پێبدەن تا یاریی گەرانەوە بەرامبەر بارسێلۆنا کە 3ی مانگی داهاتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button