ئه‌وروپاگرنگترین

ئاڵۆنسۆ داخوازیی یانەیەکی ناوداری ئەوروپای رەتکردەوە

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ خواستی لە یانەکانی ئەوروپاوە پێگەیشتووە و یەکەم ئۆفەری رەتکردەوە.

راهێنەرە ئیسپانیەکە لە 12ی مانگی رابردوو بە رەزامەندی هەدوولا پۆستەکەی لە یانەی ریال مەدرید جێهێشت کە تەنها 8 مانگ بوو ئەو ئەرکەی وەرگرتبوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریس هاوکینس، ئاڵۆنسۆ دەستپێشخەرییەکی لە مارسێلیا رەتکردووەتەوە.

یانە فەڕەنسیەکە بە ماوەیەکی ئاڵۆزدا تێپەڕدەبن. هەفتەیەک پیش ئێستا رۆبێرتۆ دی زێربی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە رۆیشت و دوێنێش مەهدی بن عەتیە وازهێنانی لە پۆستی بەڕێوەبەری وەرزشی راگەیاند.

لە درێژەی زانیارییەکەیدا هاوکینس نووسیویەتی کە مارسێلیا پەیوەندیان بە چابی کردووە، بەڵام ناجێگیری دۆخی نێوخۆیی یانەکە هۆکار بووە کە ئۆفەرەکەیان سەرنجی ئەو راهێنەرە رانەکێشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button