
یاریگا –
ڤیکتۆر ئۆسیمین بێدەنگی دەشکێنێت و ناپۆلی بە جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکانی تۆمەتبار دەکات.
ئەمشەو لە یارییەکانی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ، ئۆسیمین رووبەڕووی یوڤێنتوس دەبێتەوە و بەر لەو یارییە کۆمەڵێک نهێنی سەبارەت بە جێهێشتنی ناپۆلی ئاشکرا دەکات.
🚨⚪️⚫️ Victor Osimhen: “I could have joined Juventus, yes. Juve wanted to sign me… but Napoli president De Laurentiis didn’t want to sell me to Juventus”.
“For sure, Juventus are a top club. When Juventus call you, you listen”, told Gazzetta dello Sport. pic.twitter.com/Di4q6jFPaJ
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) February 17, 2026
ئۆسیمین لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت دەڵێت، لەگەڵ ناپۆلی رێککەوتنی پێشوەختەی هەبووە کە لە هاوین یانەکە بەجێبهێڵێت بەڵام یانەکە پابەندی بەڵێنەکەی نەبووە.
رێککەوتنێکمان هەبوو کە رێگەی پێدەدام لە هاوین ناپۆلی بەجێبهێڵم بەڵام ئەوان رێککەوتنەکەیان جێبەجێنەکرد، دەیانویست بە دڵی ئەوان بڕیار لەسەر داهاتووم بدەم، دەیانگوت بڕۆ ئەوێ و نابێت بچیتە ئەوێ، وەکوو سەگ مامەڵەیان لەگەڵ دەکردم، نەمدەتوانی ئەم جۆرە مامەڵەیە قبووڵ بکەم، خۆ من سەگ نیم.
ئۆسمین لە چاوپێکەوتنەکەیدا باس لە خواستی خۆی بۆ یاریکردن بە درێسی یوڤێنتوس دەکات و دەڵێت کە ناپۆلی نەیهێشتووە پەیوەندی بە خانمە پیرەکەوە بکات.
یوڤێنتوس منی دەویست بەڵام سەرۆکی ناپۆلی نەیوست من بەو یانەیە بفرۆشێت، بێگومان کاتێک یوڤی گرێبەستت پێشکەش دەکات ناتوانی رەتیبکەیتەوە.
ئۆسیمین لە هاوینی 2024 ریزەکانی ناپۆلی بەجێهێشت و بە خواستن پەیوەندی بە گاڵاتاسەرای کرد، دواتر یانە تورکییەکە گرێنبەستەکەی کردە هەمیشەیی و گرێبەستێکی بۆ ماوەی چوار ساڵ لەگەڵ واژۆ کرد.



