ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئاتلێتیکۆ مه‌درید وەڵامی سکاڵاى بارسێلۆنا له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی ناوبژیوان ده‌داته‌وه‌

بۆچوونی ئێوەمان بەلاوە گرنگ نییە

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەو شکستە قورسەی بارسێلۆنا بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە جامی شای ئیسپانیا و ئەو هەڵایەی میدیا کاتالۆنییەکان لەسەر ناوبژیوان دروستیان کردووە، یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بۆ یەکەمجار بێدەنگی شکاند و بە شێوازێکی “ساردوسڕ” وەڵامی سکاڵاکانی بارسێلۆنای دایەوە.

بارسێلۆنا بۆچی توڕەیە؟

هەموو شتێک لە یاری پێنجشەممەی رابردوو دەستیپێکرد، کاتێک ئاتلێتیکۆ بە ئەنجامی (4-0) لە بارسێلۆنای بردەوە. بەرپرسانی بارسێلۆنا بە توندی ناڕەزایەتییان دەربڕیوە بەرامبەر سیستەمی “ئۆف سایدی نیمچە ئۆتۆماتیکی”، بەتایبەت دوای ئەوەی گۆڵەکەی پاو کوبارسی رەتکرایەوە و پرۆسەی پێداچوونەوەی ڤار  شەش خولەک و نیوی خایاند، کە ئەمە شۆک و سەرسوڕمانی یاریزانان و کارگێڕی بارسێلۆنای لێکەوتەوە.

وەڵامی ئاتلیتیکۆ؛ “ئێمە تەنیا سەیری خۆمان دەکەین”

خوان خۆسێ ئاناوت، جێگری بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی یانەی ئاتلیتیکۆ مەدرید، كه‌ رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپه‌رتیڤۆ بڵاویكردووته‌وه‌  سەبارەت بە سکاڵای بارسێلۆنا بۆ فیدراسیۆنی ئیسپانیا گوتی،

“ئێمە وەک ئاتلیتیکۆ مەدرید، هیچ هەڵسەنگاندنێک بۆ را و بۆچوونی یانەکانی تر ناکەین.”

ئەو بەرپرسەی ئاتلێتیکۆ زیاتر گوتی،

“ئێمە وەک نەریتێکی یانەکەمان، هیچ کاتێک لێدوان و سەرنج لەسەر بڕیارەکانی ناوبژیوان نادەین لەو یارییانەی کە ئەنجامی دەدەین.”

جەنگەکە دەگوازرێتەوە بۆ کامپ نۆ

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ ، ئەم وەڵامە ساردەی ئاتلیتیکۆ مەدرید نیشانەی ئەوەیە کە یانە مەدریدییەکە نایەوێت بچێتە ناو جەنگی میدیایی بارسێلۆناوە و تەنیا بیر له‌ تیپه‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه‌.

 یاری گەڕانەوەی نیوەی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە ، 3ـی ئاداری 2026، لە یاریگای “کامپ نۆ” بەڕێوەدەچێت. بارسێلۆنا ئەرکێکی نیمچە مەحاڵی لەپێشە بۆ گەڕانەوە  دوای شکستەی به‌ ئه‌نجامی (4-0) له‌ یاریی چوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button