ئه‌ڵمانیائینگلتەراگرنگترین

بایرن میونشن چارەنووسی نیکۆلاس جاکسن یەکلاییدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

نیکۆلاس جاکسن دەگەڕێتەوە چێڵسی دوای ئەوەی نەیتوانی مەرجەکانی بایرن میونشن لە بڕگەی کڕینەوەی جێبەجێبکات.

رۆژنامەی تایمز بڵاویکردووەتەوە، بایرن میونشن کۆتایی بە خواستنەکەی نیکۆلاس دەهێنێت، نایەوێت گرێبەستی هێرشبەرەکە بکاتە هەمیشەیی و لە هاوین دەگەڕێتەوە چێڵسی.


بایرن لە هاوینی رابردوو بە خواستن هێرشبەرە سێنیگالییەکەی گواستەوە، 14.3 ملیۆن پاوەندی وەکوو پێشەکی بە یانەی چێڵسی دا، بڕیاربوو ئەگەر بتوانێت لە 40 یاریی یانە ئەڵمانییەکە بەشذاریی بکات گرێبەستەکەی دەکرێتە هەمیشەیی و  56.2 ملیۆن پاوەند دەداتە یانە ئینگلیزییەکە، بەڵام یاریزانەکە تەنیا 22 یاریی کرد و تەنیا لە 7 یاریی 45 خولەک زیاتر بەشداریی کردووە، بەشێکی ئەوەش بۆ بەشداریکردنی یاریزانەکە بوو لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لەگەڵ هەڵبژاردەی سێنیگال.

رۆژنامەکە ئەوەشی روونکردووەتەوە، یانەکانی ئیتاڵیا، ئیسپانیا و ئینگڵتەڕا ئارەزووی گواستنەوەی جاکسن دەکەن و رەنگە نەگەڕێتەوە چێڵسی.

جاکسن لە ساڵی 2023 بە بڕی 23 ملیۆن پاوەند لە ڤیاڕیاڵەوە پەیوەندی بە چێڵسی کرد، لەگەڵ بلوز لە 81 یاریی 30 و 12 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button