تێنسیاریگا

نوامی ئۆساکا بوو بە پاڵەوانی ئوسترالیای کراوە

یاریگانێت- پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کچە تێنسزانی ژاپۆنی توانی ببێتە پاڵەوانی ئوسترالیای کراوە پاش بردنەوەی لە پێترا کڤیتۆڤای چیکی.

ژاپۆنییە تەمەمەن 21 ساڵانەکە توانی یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە بە دوو کۆمەڵەی بەرامبەر کۆمەڵەیەک بۆ چیکیەکەی ڕکابەری.

پێشتریش مانی 9ی ساڵی ڕابردوو توانیبووی لە پاڵەوانێتی ئەمێریکای کراوە لە سێریرینا ویڵیامزی ئەمری بباتەوە و ببێت بە یەکەمین خانمە تێنسزانیی ژاپۆنی لە بردنەوەی پاڵەوانێتییەکی گراند سلام.

بەم بردنەوەی ئەمڕۆشی لە کڤیتۆڤای چیکی، بۆ جاری دووەمە لەسەر یەک دوو پاڵەوانێتی گراند سلام بباتەوە.

بە گوێرەی زانیارییە تۆمارکراوەکان، ئۆساکا 28ی یەنایەری ئەمساڵ پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی تێنسزانان وەردەگرێت لەسەر ئاستی خانمان.

 

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close