
یاریگا –
بڕیارەکانی ڤار زۆرترین کاریگەریی لەسەر ئەنجامەکانی ئەم وەرزەی بارسێلۆنا هەیە.
پێگەی ئارچیڤۆ ڤار لەسەر بنەمای پێداچوونەوەی رۆژانە بە بڕیارەکانی ڤار راپۆرتێکی لەسەر هەڵەکانی سیستەمەکە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بارسێلۆنا بووەتە قوربانی هەڵەکانی ڤار و تاوەکوو ئێستا 10 جار بریاری گوماناوی لە دژی یانەکە دراوە.
🚨💥 #𝗜𝗻𝗳𝗼𝗿𝗺𝗲𝗔𝗩 | ¡Equipos con los que el VAR ha cometido más errores en su contra en LaLiga EA Sports!https://t.co/3dKbLsCnQ1
— Archivo VAR (@ArchivoVAR) February 16, 2026
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، سێ لە هەڵەکان لە حاڵەتی ئۆفساید بووە، کە کاریگەرییان لەسەر ئەنجامەکان هەبووە و وایکردووە بلوگرانا ئەو یارییانە بدۆڕێنێت.
لەدوای بارسێلۆنا، ریال مەدرید و ریال سۆسیداد دێن، ڤار بەرامبەر هەریەکەیان پێنج هەڵەی کردووە، بەتایبەت کاریگەریی لەسەر پێگەی ریال سۆسیداد هەبووە لە ریزبەندی لالیگا، بەجۆرێک بەهۆی ئەو هەڵانەوە سۆسیداد پێنج خاڵی لەدەستداوە.
ئارچیڤۆ ڤار هەڵەکانی ڤاری بەم شێوەیە دەستنیشانکردووە؛
1- هەژمارکردن و رەتکردنەوەی لێدانی سزا.
2- پێدانی کارتی سوور.
3- پێدانی کارتی سوور بە یاریزانی هەڵە.
4- رەتکردنەوەی گۆڵ بە هۆکاری جیاواز.



