ئینگلتەراگرنگترین

لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک هەنگاوی گەورە دەنێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوول هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی مۆرگان رۆجەرز دەستپێدەکات.

ماڵپەڕی کاوت ئۆفساید بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول پێشوەختە گفتوگۆی لەگەڵ مۆرگان رۆجەرز دەستپێکردووە و دەیەوێت لە مێرکاتۆی هاوینە هێرشبەرەکە بگوازێتەوە.

مۆرگان رۆجەرز

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، یانەکانی چێڵسی و مانچێستەر یونایتد ئارەزووی گواستنەوەی رۆەرز دەکەن و چاودێریی دۆخی یاریزانەکە دەکەن، بەڵام گواستنەوەی ئاسان نییە چونکە ئاستۆن ڤێلا دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە بەڵام ئەگەر ناچاربێت بیفرۆشێت، لەبەرامبەر دەستبەرداربوونی لە یاریزانەکە داوای 100 ملیۆن پاوەند دەکات.

رۆجەرز لەم وەرزە لەژێر سەرپەرشتی ئونای ئێمری لە 26 یارییدا 8 گۆڵ و 5 ئەسیستی کردووە و گرێبەستەکەی تاوەکوو ساڵی 2031 درێژەی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button