ئینگلتەراگرنگترین

سۆلشایەر: پێش یاریەكەی ئەرسیناڵ ڤیدیۆی ڕۆنالدۆم پیشانی یاریزانەكانم داوە

یاریگا- ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد سۆلشایەر پێش یاریەكەی ئەرسیناڵ ڤیدیۆی ئەو گۆڵانەی پیشانی یاریزانەكانی داوە كە بە هێرشی هەلگەڕاوە لە یانە لەندەنیەكەیان تۆمار كردووە .

دوێنێ شەو لە یاری جامی یەكێتی ئینگلتەرا لە یاریگای ئیمارات هەردوو یانەی مانچستەر ینایتد و ئەرسیناڵ ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و یاریەكە بە ئەنجامی 1-3 لە بەرژەوەندی شەیتانە سوورەكان كۆتایی هات و خۆیان گەیاندە قۆناغی داهاتووی جامەكە.

دوای یاریەكە ڕاهێنەرە نەرویجیەكە وتی: ” هێرشە هەڵگەڕاوەكان بەشێكی سەرەكی پلانەكانمان بوو ، ئەو ڤیدیۆیانەم پیشانی یاریزانەكان داوە كە بە هێرشی هەلگەڕاوە تۆماریان كردووە ، لە نێوانیان گۆڵە جوانەكەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ كە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای 2009 تۆماری كرد ”

گۆڵەكەی ڕۆناڵدۆ:

هەروەها وتیشی: ” شتێكی نایابە لە جام بەردەوام بین، بە باشی بەرگریمان كرد، هێرشە كلاسیكیەكانمان وەك سەردەمی واین ڕۆنی و پارك جی سۆنگ و ڕۆناڵدۆ بوو، كە زۆر گۆڵ بەو شێوە تۆمار كراوە لە ئەرسیناڵ ”.

دوای دەستلەكاركێشانەوەی مۆرینهۆ ڕاهێنەرە نەرویجیەكە ئەنجامی سەرسوڕهێنەری لەگەڵ یانەكە تۆمار كردووە ، 8 یاری ڕاهێنەر بووە لە سەرجەمیان براو بووە.

مانچستەر یونایتد ڕووبەڕووی پاریس سان جێرمان دەبێتەوە لە قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە 13ی مانگی داهاتوو. لە ڕیزبەندی شەشەم دێت لە پریمەرلیگ بە هەمان خاڵی ئەرسیناڵی پێنجەم بە ٤٤ خاڵ بە جیاوازی 3 خاڵ لەگەل چێڵسی سێیەم.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close