ئینگلتەراگرنگترین

لێدوانی فەرمی؛ یۆرگن کڵۆپ ئۆفەری دوو یانەی گەورە رەتدەکاتەوە

هەردوو یانەکە وەڵامی لێدوانەکان دەدەنەوە..

Yariga App

یاریگا –

بریکاری کارەکانی یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری ئەڵمانی ئاشکرای کردووە، دوای ئەوەی کڵۆپ لیڤەرپوولی جێهێشتووە دوو یانەی گەورەی رەتکردووەتەوە.

مارک کۆسیک، بریکاری یۆرگن کڵۆپ لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی تایمز ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی راهێنەرە ئەڵمانییەکە لە کۆتایی وەرزی 2024-2025 لیڤەرپوولی جێهێشت، چێڵسی و مانچێستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەیان دا، بەڵام کڵۆپ هەردوو یانەکەی رەتکردەوە.

پێم وانیە ئێستا بیر لە گەڕانەوە بکاتەوە، چونکە بە رۆڵە نوێیەکەی و ئەو ژینگەی ئێستا کاری تێدا دەکات زۆر دڵخۆشە.

رەنگە لە داهاتوودا بگەڕێتەوە، بەڵام ئێستا لە پێگەکەی خۆیدا زۆر دڵخۆشە، کڵۆپ پێش ئەوەی پەیوەندی بە رێد بووڵ بکات دەیتوانی ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکانی ئەمریکا، ئینگلتەڕا و ئەڵمانیاش وەربگرێت.

تانانەت چێڵسی و مانچێستەر یونایتدیش هەوڵی گواستنەوەیان داوە، هەرچەندە کڵۆپ بەڕوونی گوتبووی دوای لیڤەرپوول راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی ئینگلتەڕا ناکات، بەڵام ئەوان لە هەوڵەکانیان بەردەوام بوون و کڵۆپ رەتیکردنەوە.

هاوکات تۆڕی سکای سپۆرتس بەدواداچوونی بۆ لێدوانەکانی مارک کۆسیک کردووە و هەردوو یانەی چێڵسی و مانچێستەر یونایتد لەزاری سکای سپۆرتس لێدوانەکانی کۆسیک رەتدەکەنەوە دەڵێن هەوڵی گواستنەوەی کڵۆپیان نەداوە.

کڵۆپ لە ئایاری 2024، دوای نۆ ساڵ لە راهێنەرایەتی کردنی لیڤەرپوول ماڵئاوایی لەو یانەیە کرد و لەوکاتەوە بەردەوام ناوی بە یانە گەورەکانی ئەوروپا دەبەسترێتەوە، بەڵام یۆرگن لەگەڵ رێد بووڵ دڵخۆشە و بیری لە گەڕانەوە بۆ راهێنەرایەتی نەکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button