پریڤیوی یاریی بێنفیكا V ریال مەدرید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی ئاگریندا بێنفیكای پۆرتوگالی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدریدی ئیسپانی دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر بێنفیكا لە یاریگای دا لوزی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید دەكات، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

لە قۆناخی خول – كۆمەڵەكان بێنفیكا لە یاریگای خۆی میوانداری ریال مەدریدی كرد و بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەكەی لێبردەوە و نەیهێشت یانە ئیسپانیەكە راستەوخۆ بگاتە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ و خۆیشی بلیتێكی قۆناخی پلەی ئۆفی بەدەستهێنا.
بێنفیكا لە قۆناخی خول بە كۆكردنەوەی نۆ خاڵ ریزبەندی 24 چامپیۆنزلیگی گرت.
لە بەرامبەردا ریال مەدرید دەیەوێت لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا ئەنجامێكی گەورە بەدەستبهێنێت و باڵادەستی خۆی بسەلمێنێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بێنفیكا بە بێ جواو فیلوسۆ و ساموێل سوارێز رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.
ریال مەدرید بە بێ راوول ئاسێنسیۆ، جود بێڵینگهام، رۆدریگۆ و میلیتاو رووبەڕووی بێنفیكا دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بێنفیكا
توربن
دێدیچ، ئۆتامێندی، ئاراوخۆ، دال
بارێنیچیا، بارێیرۆ
پریۆستێ، سوداكۆڤ، شێڵدرۆپ
پاڤلیدیس
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید
كۆرتوا
ترێنت ئارنۆڵد، رودیگەر، هاوسن، كارێراس
چوامینی، ڤاڵڤێردی، گولەر، كاماڤینگا
ئێمباپێ، ڤینیسیۆس


