ئینگلتەراگرنگترین

براکەی داهاتووی پۆگبا ئاشکرا دەکات

فلۆرێنتین، برای پاول پۆگبا، رایگەیاند، پۆگبا دوای مانجستەر یونایتد، دەچێتە بارسێلۆنا یاخود ریال مەدرید.

لە سەردەمی خۆزێ مۆرینهۆ، پۆگبا کێشەی زۆری لەگەل شەیتانە سوورەکان هەبوو و زیاتر لەسەر کورسی یەدەگ بوو، بەڵام ئێستا بارودۆخی باشترە.

لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، فلۆرێنتین کە یاریزانی پیشەگەرە لەبارەی  داهاتووی براکەی رایگەیاند:

“ئێمە حەز بە تیکی تاکا دەکەین، هەر کاتێکیش بتوانم سەیری یاری بارسا دەکەم”

“ئەگەر براکەم مانجستەر یونایتد جێبهێڵێت، تەنها سێ یانە هەیە کە بتوانێت تێیدا ئاستی باشتر بێت، ئەوانیش مانجستەر سیتی، ریال مەدرید و بارسا ن”

“ئەو ناچێت بۆ سیتی، بۆیە دێتە ئیسپانیا و پەیوەندی بە مەدرید یان بارسا دەکات”

“کاتێک لە یۆڤانتۆس بوو، دەیتوانی بچێتە بارسا، بەڵام دەیویست بگەڕێتەوە مانجستەر یونایتد”

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close