ئه‌مریکاگرنگترین

کاریگەریە داراییەکەی مێسی بەسەر ئینتەر مەیامی خەیاڵیە

Yariga App

یاریگا –

پەیوەندیکردنی لیۆنێل مێسی بە ئینتەر مەیامیەوە تەنها نازناوەکانی بەدوای خۆیدا نەهێناوە، بەڵکوو داهاتێکی زۆریشی بۆ ئەو یانە ئەمریکیە دەستخستووە.

مێسی لە هاوینی 2023 دوای دوو ساڵ یاریکردن بۆ پاریس سانجێرمان پەیوەندی یانەکەی شاری مەیامیەوە کرد کە لە 2018 لەلایەن دەیڤد بێکهامی ئەفسانەی ئینگلیزی و چەند سەرمایەدارێکی دیکە دامەزرێندرابوو.

بەگوێرەی راپۆرتێکی فۆربێس کە تازە بڵاوکراوەتەوە، داهاتی ئینتەر مەیامی لە ساڵی 2022 واتا ساڵێک پێش هاتنی مێسی 56 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام ئێستا بەرزبووەتەوە بۆ نزیکەی چوار هێندە.

وەک لە راپۆرتی ئەو ماڵپەرە بەناوبانگەدا هاتووە، داهاتی وەرزی رابردووی یانە ئەمریکیەکە گەیشتبووە 200 ملیۆن دۆلار. بەهای یانەکەش ئێستا خۆی دەدات لە 1.35 ملیار دۆلار کە بۆ یەکەمینجارە دەبێتە گرانبەهاترین لە یانەکانی خولی ئەمریکی.


لەوەتەی ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە پەیوەندی بە ئینتەر مەیامیەوە کردووە، توانیویەتی 5 نازناوی جۆراوجۆریان بۆ بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button