ئەفریقائینگلتەرا

محەمەد سەڵاح گەڕایەوە

یاریگا
دوای ئەوەی محەمەد سەڵاحی میسری و هێرشبەری یانەی لیڤەرپول رایگەیاند گشت هەژمارە فەرمیەکانی لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان راگرتووە، ئەمڕۆ دووبارە گەڕایەوە ناو جیهانی سۆشیال میدیا.

هێرشبەرە میسرییەکە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە ناکاو لە تویتێکدا داخستنی گشت هەژمارەکانی راگەیاند و نوسیبوی ” پلانەکانم بۆ ساڵی 2019, کاتی ئەنجامدانی پەیوەندییەکی راستی “، زۆرێک پێیانوابو ئەم یاریزانە مەبەستی کێشەی نێوانی و فێدراسیۆنی وڵاتەکەیە لەسەر گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیا ڤۆدافۆن، بەڵام دواجار دەرکەوت کە ئەمە پلانێک بووە و سەڵاح گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای DHL کردووە و مەبەستی پەیوەندییەکەشی کۆمپانیایەکە بووە.

لەلایەن خۆشیەوە کۆمپانیای گەیاندنی DHL پۆستێکیان کردووە و نوسیویانە ” ئێمە محەمەد سەڵاحمان دزییەوە و دەتوانین لە نێوان ئێوە و ئەم یاریزانە پەیوەندی دروست بکەین”.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close