چامپیۆنزلیگگرنگترین

ڤینیسیۆس لەبەردەم یەکسانکردنەوەی ژمارەیەکی ئەفسوناوییدایە

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆر لەبەردەم یەکسانکردنەوەی ژمارەیەکی ئەفسووناوییدایە کە پێشتر تەنها کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەنجامی داوە.

سبەی شەو کاتژمێر 21:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان ریال مەدرید دەبێتە میوانی بێنفیکا لە یاریی چوونی پاشکۆی پاڵاوتنەکانی چامپیۆنزلیگ بۆ گەیشتن بە قۆناخی 16ی پاڵەوانێتیەکە.

ڤینی ئەم وەرزە رەخنە لە ئاست و ژمارەکانی هەبوو کە بەگوێرەی داتاکانی وەرزەکانی پێشووی نەبوون. بەتایبەت لە تەقینەوەی ئاستی کیلیان ئێمباپێ کە ئەم وەرزە نەک تەنها لە نێوخۆی یانەکەی رکابەری کەمە، لەسەر ئاستی ئەوروپاش ژمارەکانی خەیاڵیین. بەڵام چەند یاریی رابردوو ئەستێرە بەرازیلیەکە بە گۆڵ و ئەسێستەکانی جارێکیتر خۆی سەلماندەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان لە سەرچاوە ئیسپانییەکانەوە، ڤینی لەم وەزرەی چامپیۆنزلیگ پێویستی بە 3 بەشداریکردنی گۆڵە تا ژمارەیەکی دۆن رۆناڵدۆ یەکسانبکاتەوە.

ئەگەر هێرشبەرە بەڕازیلیەکە ئەو کارە بکات، ئەوە دەبێتە دووەمین یاریزان لە مێژووی چامپیۆنزلیگ بتوانێت 5 وەرزی یەک لەدوای یەک 10 بەشداریکردن (گۆڵ + ئەسێست)ی هەبێت کە پێشتر تەنها رۆناڵدۆ ئەو کارەی ئەنجامداوە ئەویش لە وەرزەکانی 2010/11 تا 2017/18 بەڵام ئەفسانە پۆرتوگالیەکە 8 جار گەیشتبوو بە ژمارە ناوازەیە.

ئەم داتایانەی خوارەوە ژمارەی گۆڵ و ئەسێستەکانی ڤینیسیۆس پیشان دەدات لە پێنج وەرزی رابردوو تا ئەم قۆناخەی ئەم وەرزە:

بابەتی زیاتر

Back to top button