ئەمریکای باکوور/باشوورئەوروپا

مێسی داوای بەردەوامیی دەکات لە پرۆسەی گەڕان بە دوای سالا

یاریگانێت- ئەگەرچی بەرپرسانی گەڕان و پشکنین بەدوای ئیمیلیانۆ سالا کۆتا قۆناغەکانی پرۆسەکەیان ڕاگەیاند دوای دەستنەکەوتنی هیچ شوێنەوارێکی فڕۆکە ونبووەکە، بەڵام لیۆنێلی مێسی ئەستێرەی دیاری جیهان و هاونیشتیمانی یاریزانەکە داوا دەکات پرۆسەکە بەردەوامیی هەبێت.

ئەمڕۆ لە ستۆری ئینستاگرامی خۆیەوە ئەفسانەکەی بارسا نووسیویەتی: “لە کاتێکدا کە ئەگەرێک هەر بوونی هەیە، هیوایەک هەیە، داوا دەکەین تکایە لە پرۆسەی پشکنینەکان بە دوای ئیمیلیانۆدا مەوەستن. هەموو هێزێکم بۆ پاڵپشتی خێزان و هاوڕێکانتە.”

بە دانانی هاشتاگی PRAYFORSALA# داوای نزا دەکات بۆ یاریزانەکە.

شەوی دووشەمە ئیمیلیانۆ سالا لە یانەی نانتی فەڕەنسییەوە ڕووی کردە کاردیف، لەو کاتەوە بەو فڕۆکەی پێی گواستراوەتەوە بێسەروشوێنە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close