خووله‌کانی دیکەگرنگترین

فەرمی؛ ئەم وەرزە بۆ ئەستێترەیەکی ناودار کۆتایی هات

Yariga App

یاریگا –

ئالێکساندەر زینچێنکۆ بەهۆی پێکانێکی سەختەوە تا دوای وەرز ناگەڕێتەوە یاریگاکان.

ئەستێرە ئۆکراینییەکە دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی لەگەڵ نۆتینگهام فۆرێست، بەفەرمی ئارسیناڵی جێهێشت و سەرەتای ئەم مانگە پەیوەندی بە ئایاکسەوە کرد. بەڵام لەوێ تووشی نەهامەتی بوو کاتێ لە یەکەم یاری خۆیدا بە درێسی ئەو یانەوە بەرامبەر فۆرتونا سیتارد دوای تەنها سێ خولەک لە بەشداریکردنی بەهۆی پێکانەوە گۆڕانکاریی ناچاری پێکرا.

دوای یارییەکە دەرکەوت پێکانەکە لە ئەژنۆیدا، ئەمڕۆ دوای پشتڕاستبوونەوە لە پشکنینەکان یانە هۆڵەندیەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند یاریزانە 29 ساڵیەکە ئەم وەرزە یاریی ناکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button