مۆرینیۆ دەتوانێ نەخێر بۆ ئۆفەری ریال مەدرید بکات؟ خۆی وەڵام دەداتەوە

یاریگا –
دوای چەندین ساڵ لە دوورکەوتنەوە لە ریال مەدرید، جۆزێ مۆرینیۆ هێشتا بژاردەیەکی کراوەیە لەسەر مێزی یانە شاهانەکە.
راهێنەرە پۆرتوگالیەکە لە ساڵی 2010-2013 پۆستی راهێنەرایەتی مێرێنگی وەرگرت و لەو ماوەیەدا توانی سێ نازناو بباتەوە کە لالیگا، جامی شای ئیسپانیا و جامی سوپەر بوو.
لەدوای مەدرید، جۆزێ تا ئێستا راهێنەرایەتی چەندین یانەی دیکەی کردووە. وەک چێڵسی، مانچێستەر یونایتد، تۆتێنهام، رۆما، فەنەرباچێ و ئێستاش لەگەڵ یەکەمین یانەی کاروانی راهێنەرایەتیکردنیەتی کە بێنفیکای وڵاتەکەیەتی و سبەی شەو لە یاریی چوونی پاشکۆی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی قەڵای سپی دەبێتەوە بە راهێنەرایەتی ئالڤارۆ ئاربێلوا.
لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پیش یارییەکە “سپێشەڵ وەن” رووبەڕووی پرسیارە شەرمهاوەرەکە کرایەوە و رۆژنامەنووسێک لێی پرسی: دەتوانیت بڵێی نەخێر بۆ دەستپێشخەرییەکی فلۆرێنتینۆ پێرێز و ریال مەدرید؟
مۆرینیۆ وەڵامی دایەوە
بەڵێ، تۆ دەتوانی بڵێی نەخێر. منیش هەروەها دەتوانم بڵێم نەخێر.
جۆزێ بەو کورتیە کۆتایی بەو دەنگۆیانە هێنا کە چەند رۆژێکە زۆر بڵاودەکرێنەوە لەوەی بژاردەیەکی بەهێزە لەنێو خۆی ریال مەدرید بۆ وەرگرتنی پۆستەکە لەدوای کۆتاییهاتنی وەرزەکە.
🚨 Could you say no to Florentino Pérez and Real Madrid?
José Mourinho: “Yes, you can. I can also do it”. pic.twitter.com/xWbzxy2Ddl
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) February 16, 2026
هەر لەو کۆنفرانسەدا راهێنەرە پۆرتوگالیەکە بە شانازیەوە وتی
من یەکێکم لەو چەند راهێنەرە کەمەی کە بەبێ دوورخستنەوە ریال مەدریدم جێهێشت. ئەو رۆژەی کە وازمهێنا، سەرۆک پێی وتم: شتە زۆر زەحمەتەکەت ئەنجام دا.
من باشترینی خۆمم پێشکەشی ریال مەدرید کرد. هەربۆیەش خەڵکی رێزم لێدەگرن. بۆ هەمیشەییش بە مەدریدیی دەمێنمەوە. ئەم پەیوەندیە هەرگیز کۆتایی نایەت.
پەیوەندیەکی زۆر باشم لەگەڵ فلۆرێنتیۆ پێرێز هەیە. کاتێک بێنفیکام وەرگرت نامەی بۆ ناردم و وتی کە دڵخۆشم بەوەی جارێکیتر پەیوەندی بە یانەیەکی گەورەوە دەکەیت.
🚨👀 José Mourinho: “I am one of the few coaches who left Real Madrid without being sacked”.
“The day I left, the president told me: you have done the difficult thing, now comes the easy”.
“All the Champions Leagues afterwards brought me happiness”. 🏆😁 pic.twitter.com/64zKud9DRW
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) February 16, 2026



