ئەوروپابازاری گواستنەوەفەڕەنسایاریگا

لیوناردۆ ژاردیم دەبێتەوە ڕاهێنەری مۆناکۆ

یاریگانێت- دوای ئەوەی یانەی مۆناکۆ لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو دووریانخستەوە و دواتر لە شوێنی ئەو، تێری هێنری فەڕەنسییان کردە ڕاهێنەری یانەکە، وا دیسانەوە هەوڵەکانیان دەستپێکردووە بۆ هێنانەوەی لیوناردۆ ژاردیمی ڕاهێنەریی پێشووتریان.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی asی ئیسپانیی، دوێنێ لە خوانی ئێوارەدا بڕیاری گەڕاندنەوەی لە گفتوگۆکاندا دراوە. کۆبوونەوەکەش پێکهاتبووە لە ڤادیم ڤاسیلی جێگری سەرۆک و نیکۆلاس هۆڵڤێکی بەڕێوبەری گشتی یانەکە لەگەڵ خودی ڕاهێنەرەکە و خۆرخێ مێندێزی بریکاریی.

پێشتر لە ماوەی ساڵانی 2014-2018 ژاردیمی پورتوگالی ڕاهێنەری مۆناکۆ بووە، لەو ماوەیەشدا توانی جارێک یانەکە بکاتە پاڵەوانی خولی فەڕەنسیی و هەروەها بیانگەیەنێتە چوارگۆشەی زێڕینی چامپیۆنس لیگیش. دواتر بەهۆی ئەنجامی خراپەوە لە ئۆکتۆبەری 2018 دووریانخستەوە. ئێستا یانەکە لە دووەمی خوارووی ڕیزبەندییەوە دەبینرێت و هەموو هەوڵێک بۆ مانەوەیە لە خولەکە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close