ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین
فەرمی: چارەنووسی کیلیان ئێمباپێ بۆ یارییەکەی بێنفیکا یەکلایی دەبێتەوە

یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی کیلیان ئێمباپێ بۆ یارییەکەی بەرامبەر بێنفیکا بانگهێشتکرا.
ریال مەدرید لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یارییەکەی بەرامبەر بێنفیکا بڵاوکردووەتەوە، کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەڕەنسی ناوی لە لیستەکەدایە و بۆ یارییەکە ئامادەیە.

ئێمباپێ بەهۆی ئازاری ئەژنۆ بەشداریی یاریی رابردووی ریال مەدریدی بەرامبەر ریال سۆسیداد نەکرد.
سوپەر کیلیان دوێنێ یەکشەممە 15ـی شوباتی 2026 ئێمباپێ گەڕایەوە مەشقە بەکۆمەڵەکانی یانەکەی و بەشێوەیەکی ئاسایی مەشقی کرد.
سبەی سێشەممە 17ـی شوباتی 2026 کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەولێر، ریال مەدرید لە یاریی چوونی قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ دەبێتە میوانی بێنفیکا.



