چامپیۆنزلیگگرنگترین

پاشای بریندار مەترسیدارە؛ جۆزێ مۆرینیۆ هۆشدارییەک بە یاریزانانی یانەکەی دەدات

Yariga App

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆ یاریزانانی یانەکەی لە مەترسیداری ریال مەدرید ئاگاداردەکاتەوە.

بەر لە رووبەرووبوونەوەی بەرامبەر ریال مەدرید لە یارییەکانی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ، مۆرینیۆ ریال مەدرید بە “پاشای چامپیۆنزلیگ” ناودەبات و هۆشداریی بە یاریزانانی یانەکەی دەدات.

دەزانین چیمان لە ریال مەدرید، پاشای چامپیۆنزلیگ کردووە، ئەوان بریندارن، پاشای برینداریش مەترسیدارە.

راهێنەرە پۆرتوگالییەکە بە روونی ئەوەی خستەڕوو کە مێژووی مەدرید لە ئەوروپا تەنیا شتێکی رەمزی نییە، هەڵگری قورساییەکی راستەقینەیە و ئەوەشی بە ستاف و یاریزانانی خۆی راگەیاندووە.

کاتێک یاریزانێکی ریال مەدرید درێسەکەی خۆی پێدام، هێمای 15 چامپیۆنزلیگەکەم پێشانی ستافەکەی خۆم دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button