ئه‌وروپاعێراقگرنگترین

بەدواداچوونی یاریگا؛ ژمارەی ئەو یاریزانە ئەوروپییانەی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی دەکەن

نۆ یاریزانی ئه‌وروپی له‌ خولی ئه‌ستێره‌كان یاریی ده‌كه‌ن

Yariga App

یاریگا –

خولی ئەستێرەکانی عێراق تەنیا لە ناونیشاندا گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە، بەڵکو ئەم وەرزە بووەتە گۆڕەپانی ململانێیەک کە پێشتر لە مێژووی وڵاتەکەدا نەبینراوە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا لە بەدواداچوونێکی ورددا، لیستی ئەو یاریزانە ئەورووپییانە ئاشکرا دەکات کە لەم وەرزەدا رەنگی قاڕەی ئه‌وروپایان هێناوەتە نێو یاریگاکانی عێراق.

هێنانی یاریزانانی ئه‌وروپا له‌رووی مێدیاییه‌ و كوالێتی خوله‌كه‌ كاریگه‌ری دروستكردووه‌ و تۆڕی وه‌رزشی یاریگا ناسنامه‌ی یاریزانه‌كان ئاشكرا ده‌كات.

1- یاسین بن ئێلمەحانی (دهۆک – ئینگڵتەرا ): ئەستێرەکەی پێشووی نیوکاسڵ، ئێستا بۆ هه‌ڵۆكانی چیا ده‌یه‌ویت مێژوو بنوسێته‌وه‌ ئاتسێكی به‌رز تەکنیکە ئینگلیزییەکەی پێشکەش دەکات.

2- رۆبێرت باور (موسڵ – ئەڵمانیا ): گەورەترین سوپرازی وەرز؛ یاریزانێکی خاوەن ئەزموون لە بۆندێسلیگا ئێستا رابەرایەتی یانەی موسڵ دەکات له‌ مێركاتۆی زستانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی موسڵ كرد.

3- ئەندرێ چەکیچی (زاخۆ – ئەلبانیا ): دینەمۆیەکی نێودەوڵەتی لە ناوەڕاستی یاریگای زاخۆ، کە کوالێتییەکی جیاوازی بە تیپەکە بەخشیوە و ئه‌م وه‌رزه‌ ده‌یه‌وێت نازناوێك بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا بۆ زاخۆ بباته‌وه‌.

4- ئەندریا فیلیپۆڤیچ (تەڵەبە – کڕواتیا): هێرشبەرە کڕواتییەکە بووەتە ئومێدی نوێی هاندەرانی ته‌ڵه‌به‌ هه‌رچه‌ند یاریزانه‌كه‌ له‌ مێركاتۆی زستانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كه‌ كردووه‌  بۆ گەڕانەوە سەر سەکۆی نازناوەکان.

5- ئۆگنیێن مێرشیچ (نەورۆز – سڕبیا ): قەڵا سڕبییەکەی یانەی نەورۆز، هه‌رچه‌نده‌ له‌سه‌ره‌تا ره‌خنه‌ی زۆری ئاراسته‌كرا به‌ڵام یاریزانه‌كه‌ دواتر له‌گه‌ڵ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق خۆی گونجاند و ئێستا یاریزانێكی سه‌ره‌كی یانه‌ی نه‌ورۆزه‌.

6- ئەنتۆنیۆ توتا (نەفتی میسان – سڕبیا ): گۆڵپارێزی نه‌فتی میسان توتا مێركاتۆی زستانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كه‌ كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌ تۆڕی گۆڵی ئه‌و یانه‌یه‌ بكات.

7- ئەیمەن سەودا (قاسم – فەڕەنسا ): بە تەکنیکە فەڕەنسییەکەی، رەنگ و بۆنێکی جیاوازی داوەتە یارییەکانی یانەی قاسم، به‌ڵام خراپی ئاستی یانه‌كه‌ وایكردووه‌ ئه‌م یاریزانه‌ وه‌ك پێویست ده‌رنه‌كه‌وێت و پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ خراپه‌.

8- جۆزێف باڤۆی (کەرخ – سوید ): نوێنەری سکاندیناڤیا لە بەغداد، کە ئەزموونێکی نوێی ئەورووپی بۆ یانەی کەرخ دەگوازێتەوە.

9- حوسێن شەحەیت (گەرمە – رۆمانیا ): لە رۆمانیاوە بۆ گەرمە؛ هەوڵێک بۆ دروستکردنی تیپێکی تۆکمە لە یانە نوێیەکەی ئەنبار و ده‌یه‌وێت یارمه‌تی تیپه‌كه‌ بدات بۆ بردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م نازناوی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق به‌ تایبه‌ت یانه‌كه‌ پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه‌ و ئامانجی یانه‌كه‌ش بردنه‌وه‌ی نازناوی خوله‌كه‌یه‌.

شیکاری یاریگا؛ بۆچی ئەم وەرزە جیاوازە؟

بەپێی چاودێرییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، هاتنی ئەم ژمارە زۆرەی یاریزانانی ئەورووپا نیشانەی چەند خاڵێکی گرنگە:

  • متمانەی جیهانی: یاریزانانی ئەورووپا چیتر ترسیان لە هاتن بۆ عێراق نییە.

  • بودجەی یانەکان: یانەکان بودجەی باشیان تەرخان کردووە بۆ کڕینی یاریزانی کوالێتی بەرز نەک تەنیا ناو.

  • پێشکەوتنی خولەکە: سیستەمی نوێی خولی ئەستێرەکان وایکردووە ئاستی رکابەرییەکان بگاتە ئاستێکی باش هه‌رچه‌نده‌ هێشتا كه‌م و كوڕی زۆری هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ به‌رارود به‌ پێشووی خوله‌كه‌ هه‌نگاوێك چووته‌ پێش.

بۆچی ئەمە گرنگە؟

ئەم کۆچە گەورەیەی یاریزانانی ئەورووپا بۆ عێراق چەند رەهەندێکی هەیە:

  • بەرزبوونەوەی ئاستی هونەری: بوونی یاریزانی وەک ڕۆبێرت باور و بن ئێلمەحانی، ئاستی رکابەرییەکان بەرز دەکاتەوە.

  • سەرنجی میدیا جیهانییەکان: هاتنی یاریزانی ئەورووپی وا دەکات میدیاکانی دەرەوەش چاویان لەسەر خولەکە بێت.

  • گۆڕینی فەلسەفەی یاری: تێکەڵبوونی قوتابخانەی سڕبی، فەڕەنسی، و ئینگلیزی، راهێنەرانی عێراق ناچار دەکات بە شێوازێکی مۆدێرنتر بیر بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button