ئه‌وروپاگرنگترین

توربن نهێنییەکی سەیری گۆڵەکەی بەرامبەر ریال مەدرید ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئاناتۆلی توربن، گۆڵپارێزی بێنفێکا باس لە گۆڵە کەموێنەکەی بەرامبەر ریال مەدرید دەکات و نهێنییەکی سەیر دەدرکێنێت.

توربن باس لە دوایین ساتەکانی یارییە دراماتیکیەکەی نێوان بێنفیکا و ریال مەدرید دەکات و دان بەوە دادەنێت کە لە دۆخ و هۆکاری گڕوتینی دوایین ساتەکانی یارییەکە تێنەگیشتووە.

گۆڵپارێزە ئۆکرانییەکە دەڵێت، کەشی نێو یاریگا گەرمگوڕتر بوو، هاندەران دەستیان بە ناو هێنانی کردووە، یاریزانەکان بە دەست ئاماژەیان بۆ کردووە، بەڵام ئەو لێیان تێنەگەیشتووە.

من پەلەم نەبوو، گۆڵێک لەپێش بووین، تاوەکوو راهێنەر داوای لێ نەکردم سەربکەوم، نەمدەزانی پێویستیمان بە گۆڵێکی دیکەیە.

توربین ئاماژە بەوەش دەدات، راکردنی بەرەو گۆڵی ریال مەدرید شتێکی زۆر نائاسایی بووە و وەکوو هێرشبەر مامەڵەی کردووە.

لەو ساتە پێویستە هەموو شتێک بخەیتە مەترسییەوە، وەکوو هێرشبەرێک جووڵەم کرد، شتێکی شێتانە بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button