
یاریگا –
لەدوای دوورخستنەوەی لە راهێنەرایەتی تۆتنهام، سێ یانە چاویان لەوەیە تۆماس فڕانک وەکوو راهێنەری یانەکەیان دەستنیشان بکەن.
ماڵپەڕی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە، یانەکانی کریستاڵ پاڵاس، بۆرنمس و فولهام هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە تاوەکوو ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان بە تۆماس فڕانک بسپێرن.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، نزیکترین یانە کریستاڵ پاڵاسە، چونکە لە کۆتایی وەرز ئۆلێڤێی گلاسنەر ماڵئاوایی دەکات و یانەکە دەیەوێت فڕانک بکاتە جێگرەوەی گلاسنەر. هاوکات، گرێبەستی ئاندۆنی ئیراولا لەگەڵ بۆرنمس و مارکۆ سیلڤا لەگەڵ فولهام بەرەو کۆتایی دەچێت و تاوەکوو ئێستا هیچ جووڵەیەک بە ئاڕاستەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان نییە، بۆیە ئەو دوو یانەیە چاودێریی دۆخی تۆماس فڕانک دەکەن.

فڕانک لە هاوینی رابردوو پەیوەندی بە تۆتنهامەوە کرد، گرێبەستێکی بۆ ماوەی سێ وەرز لەگەڵ یانەکە واژۆکرد، بەڵام بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی تەنیا نیو وەرز مایەوە، لەو ماوەیە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 38 یاریی سپێرسی بەڕێوەبرد، لە 13 یاریی بردنەوەی بەدەستهێنا، 11 یاریی یەکسان بوون و لە 14 یاریشدا شکستی خوراد.



