ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ئامارێكی مه‌ترسیداری دوورخستنه‌وه‌ی راهێنه‌ران له‌ پڕێمه‌رلیگ ئاشكرا ده‌كرێت

نهێنییەکانی پشت پەردەی دەرکردنی راهێنەران؛ بۆچی لیڤەرپوول بکوژی ژمارە یەکە؟

Yariga App

یاریگا –

لە خولێكی پڕ فشاری وه‌ك خولی نایابی ئینگلیزیدا، کورسی راهێنەرایەتی وەک کورسی کارەبایی وایە. تەنیا ئەنجامەکان نین کە چارەنووس دیاری دەکەن، بەڵکو هەندێک جار رکابەرەکان و شوێنی یارییەکە دەبنە هۆکاری کۆتاییهێنان بە کاروانی راهێنەرێک.

بەپێی نوێترین ئامارەکانی پێگەی ئاتلیتیك، ئەمە شیکردنەوەی وردی وەرزی دوورخستنه‌وه‌ی راهێنه‌ره‌كانه‌

1. لیڤەرپوول؛ وێستگەی کۆتایی و مۆتەکەی راهێنەران

بەپێی ئاماره‌كانی ئاتلێتك یانەی لیڤەرپوول ترسناکترین رکابەرە بۆ ئەو ڕاهێنەرانەی پێگەیان لەرزۆکە، لە مێژووی پریمەرلیگدا (لە ساڵی 1992وه‌)، 13 ڕاهێنەر رێک دوای یاری بەرامبەر لیڤەرپوول لەکارەکانیان دوورخراونەتەوە. ئەمەش لیڤەرپوول دەکاتە بکوژی ژمارە یەکی ڕاهێنەران.

دوای ئەو، هەردوو یانەی ساوسامپتۆن و وێستهام بە (12) جار لە پلەی دووەم دێن، ئەمە دەریدەخات کە شکست بەرامبەر ئەم جۆرە یانانە، كارگێری یانە گەورەکان تووشی بێهیوایی دەکات و دەستبەجێ بڕیاری دەرکردنی راهێنەرەکانیان دەدەن. چێڵسیش بە (10) حاڵەت لە پلەی چوارەمدایە.

2. یاسای ماریناکیس؛ تەنیا لەبەردەم هاندەرانی خۆیدا سزایان دەدات

ئیڤانێلۆس ماریناکیس، خاوەنی یانەی نۆتینگهام فۆرێست، شێوازێکی تایبەتی هەیە لە دوورخستنه‌وه‌ی راهێنەرەکان.

ئامارەکان دەڵێن سەرجەم ئەو راهێنەرانەی ماریناکیس دووری خستوونەتەوە، دوای یارییەک بووە کە لە نێو یاریگای خۆیان (سیتی گراوند) كراون، وا دیارە بینینی شکست یان ئاستی خراپ لە نزیکەوە و لەبەردەم هاواری هاندەراندا، خێراترین پاڵنەرە بۆ ئەوەی ئەم ملیاردێرە یۆنانییە بڕیاری کۆتایی بدات.

3. دژبەیەکی پریمەرلیگ؛ 12 راهێنەر دوای بردنەوە دەرکراون!

یەکێک لە سەیرترین داتاکانی ئەم راپۆرتەی ئاتلێتك ئەوەیە کە بردنەوە هەمیشە مانیای رزگاربوون نییە، لە مێژووی خولەکەدا 12 راهێنەر هەبوون کە سەرەڕای ئەوەی یارییەکەیان بردووەتەوە، بەڵام هەر ئەو شەوە یان بۆ بەیانییەکەی فەرمانی دەرکردنیان بۆ هاتووە. ئەمە دەریدەخات کە زۆرجار بڕیارەکە لە پشت پەردەکانەوە دراوە و تەنیا چاوەڕێی فیکەی کۆتایی یارییەکەیان کردووە.

4. تۆتنهام و نۆتینگهام؛ ئارامییان کەمە

راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە یانەکانی تۆتنهام و نۆتینگهام فۆرێست لەو یانانەن کە زۆرترین گۆڕانکارییان لە ناوەڕاستی وەرزدا کردووە، ئەم یانانە باوەڕیان بە پڕۆژەی درێژخایەن نییە کاتێک ئەنجامەکان تێکدەچن و خێرا پەنا بۆ راهێنەری نوێ دەبەن بۆ ئەوەی وەرزەکەیان ڕزگار بکەن.

پوختەی ئامارەکان 

  • لیڤەرپوول: 13 راهێنەری ناردووەتەوە ماڵەوە.

  • ساوسامپتۆن و وێستهام: 12 راهێنەر.

  • چێڵسی: 10  راهێنەر.

  • مانچێستەر سیتی و یونایتد: هه‌شت راهێنەر.

  • ئارسیناڵ: پێنج  راهێنەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button