ئەوروپافەرەنسا

هۆکاری دوورخستنەوەی هێنری ئاشکرا بوو

یاریگا
تیەری هێنری، راهێنەری یانەی مۆناکۆی فڕەنسا دوای دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی کە گوایە بە هۆی ئەنجامە خراپەکانەوە بووە، بەڵام کێشەکە شتێکی دیکەیە.

رۆژنامەی میرەری بریتانیا ئاشکرای کردووە راهێنەری مۆناکۆ بە هۆی سوکایەتی کردن بە ژمارەیەک یاریزانی یانەکەی بۆتە هۆی دوور خستنەوەی نە وەک ئەنجامە خراپەکان. سەرچاوەکە لەسەر زاری چەند یاریزانێکی ئەم یانەیە کە ناویان ئاشکرا نەکراوە زانیاری بڵاوکردۆتەوە دوای سوکایەتی پێکردنیان، بەشێکی زۆری یاریزانانی ئەم یانەیە کێشەکەیان گەیاندۆتە لای بەرپرسانی یانەکە.

هێنری دوای وەرگرتنی پۆستی یانەکەی وڵاتەکەی ئەویش نەیتوانی ئەم یانەیە لەم دۆخە خراپە رزگاری بکات و چاوەڕێش دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو کەسێک لە شوێنی دابنرێت.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close