ئەمریکای باکوور/باشوورگرنگترین

سكالۆنی و تیتی داوا لە میسی دەكەن بگەڕێتەوە بۆ كۆپا ئەمریكا

یاریگا- لیۆنێل سكالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ، هیوادارە ئەستێرەی هەڵبژاردەكەی جارێكی تر بگەڕێتەوە هەتا بەشداری كۆپا ئەمریكای ٢٠١٩ بكات كە لە بەڕازیل بەڕێوە دەچێت.

ئەفسانەكەی تانگۆ لە دوای جامی جیهانی ٢٠١٨ ڕوسیا لە هەڵبژاردەكەی دوور كەوتۆتەوە.

ڕۆژنامەكان دەلێن كەوا دووبارە قبوڵی كردووە بگەڕێتەوە ڕیزی هەڵبژاردەكەی لە یاری دۆستانە دژی فەنزویلا لە مانگی ٣ ی داهاتوو.

ڕاهێنەرەكەی تانگۆ دوای تیروپشكی كوپا ئەمریكا بۆ ڕۆژنامەنووسان : قسەم لەگەڵ لیۆ كردووە پێش ڕاگەیاندنی لیستی مانگی ٣ ی یاریزانەكان، هیوادارم ئامادە بێت ، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە دڵخۆش بێت.

هەروەها تیتی ڕاهێنەری سامبا :” هیوادارم میسی و باشترین یاریزانەكان ئامادە بن لە بەڕازیل ، هەموو هەڵبژاردەیەك بە سەرجەم ئەستێرەكانیەوە بەشدار بێت ، لەو باوەڕەدام نەیمار ، میسی ، سانچێز ، سوارێز هەمووان لە پاڵەوانیەتیەكە بەشدار دەبن”.

هەڵبژاردەی تانگۆ لە گروپی دووەم دێت لە پاڵ هەریەك لە هەڵبژاردەكانی كۆڵۆمبیا ، پاراگوای ، قەتەر .

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close