ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

چوار یانە شەڕی بەدەستهێنانی یاریزانێکی ریال مەدرید دەکەن

Yariga App

یاریگا –

چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا کێبڕکێی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ریال مەدرید دەکەن.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، یانەکانی ئارسیناڵ، بۆروسیا دۆرتمۆند، بایەر لیڤەرکوزن و ئەیسی میلان ئارەزووی گواستنەوەی ڤیکتۆر ڤاڵدێپێناس، بەرگریکاریی لاوی مێرەنگی دەکەن و دەیانەوێت لە مێرکاتۆی هاوینە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

ڤیکتۆر ڤالدێپێناس

ئارسیناڵ لەپێشترینە

رۆژنامەکە نووسیویەتی، گەنەرز لە ساڵی 2014ـەوە ئارەزووی گرێبەستکردن لەگەڵ ڤالدێپێناس دەکات و بەهێزترین بەربژێرە ببێتە وێستگەی داهاتووی یاریکردنی بەرگریکارە تەمەن 19 بەهارییەکە دەکات. میکێل ئارتێتا، راهێنەری یانەکە یاریزانەکەی زۆر بەدڵە چونکە دەتوانێت وەکوو لە باڵ و دڵی بەرگری یاریی بکات.

یانەکانی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا دەچنە نێو کێبڕکێیەکە

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە تەنیا لە ئینگڵتەڕا خواست لەسەر بەرگریکارە ئیسپانییەکە نییە، بەڵکوو لە ئەڵمانیا یانەکانی دۆرتمۆند و لیڤەرکوزن چاودێریی دۆخی یاریزانەکە دەکەن و دەیانەوێت بیگوازننەوە ریزەکانیان، لە کاتێکدا میلانیش ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی ڤالدێپێناس دەربڕیوە.

ریال مەدرید دەیەوێت پارێزگاریی لە گەوهەرەکەی بکات

رۆژنامەکەی نزیک لە ریال مەدرید ئاماژەی بەوەش کردووە، یانەی شاهانە ئاگاداری گرنگیپێدانی یانەکانی دیکەیە بە ڤیکتۆر بۆیە لە مانگی دیسێمبەر/ کانوونی دووەمی ساڵی پار گرێبەستەکەی نوێکردەوە و مووچەکەشی زیادکرد.

گرێبەستی بەرگریکارەکە تاوەکوو 2029 لەگەڵ لۆس بلانکۆس درێژەی هەیە و نرخی شکاندنیشی 50 ملیۆن یۆرۆیە.

ڤالدێپێناس ئێستا لەگەڵ ریال مەدرید – کاستیا یاریی دەکات و لەم وەرزەی لالیگا لە بەرامبەر دیپۆرتڤۆ ئالاڤێس یەکەمین یاریی خۆی لەگەڵ تیپی یەکەم کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button