ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا دەیەوێت باشترین یاریزانی فلیک بگوازێته‌وه‌؛ ئۆفەرە خەیاڵییەکە ئاشکرابوو

100 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئاماده‌كردووه‌

Yariga App

یاریگا –

یانه‌ی ئارسیناڵ گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌رێكی گرنگی بارسێلۆنا ئاماده‌كردووه‌ و ده‌یه‌وێت بیگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی.

100 ملیۆن یۆرۆ لەسەر مێزە

سه‌نی به‌ریتانی ئاشكرایكردووه‌، ئارسیناڵ کە ئێستا پێشەنگی پریمەرلیگی گرتووه‌، ئامادەکاری دەکات بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی خەیاڵی بە بڕی 100  ملیۆن یۆرۆ بۆ رازیکردنی بارسێلۆنا بە فرۆشتنی رافینیا.

ئارسیناڵ دەیەوێت بەم گرێبەستە گەورەیە هێڵی هێرشبەرییەکەی بەهێزتر بکات بۆ ئەوەی رکابەری لەسەر نازناوەکانی ناوخۆ و چامپیۆنزلیگ بەردەوام بێت.

کاریگەریی رافینیا: هێڵی سوور

رافینیای (29ساڵ) لەم وەرزەدا ئاستێکی ناوازەی پێشکەش کردووە و بووەتە یەکێک لە یاریزانە یەکلاکەرەوەکان. کاریگەرییەکەی لەوەدا دەرکەوت کە لە کاتی دابڕانی بەهۆی پێکانەوە، بارسێلۆنا تووشی کێشەی گەورە بوو، دیارترینیان دۆڕانە قورسەکەی (4-0) بەرامبەر ئاتلیتیکۆ مەدرید بوو.

یاریزانه‌ به‌رازیلییه‌كه‌ له‌م وەرزە له‌ 22 یاری، 13گۆڵ و پێنج ئەسیستی هه‌یه‌ و  له‌ کۆی گشتی له‌گه‌ڵ بلوگرانا  166 یاریی كردووه‌ و  67 گۆڵ، 56 ئەسیستی هه‌یه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button