
یاریگا –
شوڕتە لە یاریگای زەوڕا رووبەڕووی دوحەیلی قەتەڕی دەبێتەوە و بەسام شاکری ئەستێرەی تیپەکە دەڵێت بەخت یاوەرمان نیە لە یارییەکانی ئاسیا.
لە گەڕی هەشتەمی خولی بژاردەی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، دوو شەممە ( 16ـی شووباتی 2026 ) شوڕتە کاتژمێر 9:15ـی شەو لە یاریگای زەوڕا میونداری دوحەیلی قەتەڕی دەکات، بەسام شاکر، یاریزانی شوڕتە دەڵێت لەم خولە هەموو شتێکمان پێشکەش کردووە بەڵام بەخە لەگەڵ ئێمە نەبووە.
تا ئێستا لە خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا شوڕتە هیچ سەرکەوتنێکی تۆمار نەکردووە، موئمین سلێمان، راهێنەری میسڕی شوڕتە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دەربارەی دۆخ و ئامادەکاری تیپەکە گووتی:
ئامادەین بۆ یارییەکەی بەرامبەر دوحەیل، باوەڕم بە یاریزانەکانە ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنن، سوودمان لەم خولە وەرگرتووە و ئێستا سەرنجی تەواومان لەسەر خولی ئەستێرەکانی عێڕاقە نەک چامپیۆنزلیگی ئاسیا، هاندەرانمان شایەنی باشترینن چونکە لە هەموو بارودۆخێک پالپشتی ئێمەیان کردووە.
بەسەم شاکر، ئەستێرەی یانەی شوڕتە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دەربارەی ئامادەیی یاریزانەکان بۆ یارییەکە رایگەیاند:
وێڕای ئەوەی رووبەڕووی تیپێکی بەهێز دەبینەوە، بەڵام ئامادەین بۆ یارییەکە و دەمانەوێت سەرکەوتن پێشکەشی هاندەرانمان بکەین، ئێمە هەمووشتێکمان پێشکەش کردووە لەم خولە بەڵام بەخت یاوەرمان نەبووە لە سەرکەوتن، شوڕتە خاوەن شوناسە لە عێڕاق و ناوچەکە، بۆیە پێویستە لە باشترین ئاستی خۆماندابین.
لە کۆمەڵەی هەرێمی رۆژئاوا، شوڕتە حەفت یاریی کردووە پێنج شکست و دوو یەکسان بوونی هەیە و بە دوو خاڵ لە ریزبەندی 11ـی خولەکە دێت، دوحەیل هەشت خاڵی هەیە و لە ریزبەندی حەفتەمی خولی بژاردەی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا دێت.




