فەڕەنساگرنگترین

پۆلیس خێزان و هاندەرانی سالای بێ هیوا کرد

پۆلیسی دوورگەی گوێرنسێی لە ئینگلتەرا گەڕانی بەدوای فڕۆکە ونبووەکەی یاریزانی نوێی کاردیف سیتی وەستاند.

ماوەی سێ ڕۆژە پۆلیس دەریا و بەرزاییەکان بە دوای فڕۆکەکەی یاریزانی یانەی نانتس دەگەڕێن کە بڕیار بوو بەپێی بچێت بۆ یانە نوێیەکەی.

سالای تەمەن ٢٨ ساڵ  یەکەم یاریزانە لە مێژووی یانەی کاردیف کە زۆرترین پارەی بە بڕی ١٨ ملیۆن یۆرۆی پێدرا بێت.

پۆلیسی شارەکە رایگەیاندووە:

“لە شەوی دوو شەممەوە ئێمە دەگەڕێین، بەڵام تەواوی هەوڵەکانمان بۆ دۆزینەوەی فڕۆکەکە، سالا و فڕۆکەوانەکە بێ سوود بووە”

“سەرەڕای یارمەتییەکانی فەرەنسا و گەڕانی هەزار و ٧٠٠ میل چوارگۆشە، سەیرکردنی شوێنی مۆبایلەکان و بەکار هێنانی وێنەی سەتەلایتی، هیچ پاشماوەیەکی فڕۆکەکەمان نە دۆزیەوە”

“چانسی لە ژیانمانی ئەوان بە تەواوی لاواز و کەمە”

هاندەرانی یانەی نانتس، لەنێو یاریگا وێنەی ئەو یاریزانەیان بەرزکردەوە و یانەی کاردیفیش هاوخەمی خۆی چەند جارێک دەربڕیوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close