ئینگلتەرا

سۆبۆسلای: من نابمە جێرارد

Yariga App

یاریگا –

دۆمێنیک سۆبۆسلای بووەتە جێی ستایشی هەمووان بەو ئاستەی لەگەڵ لیڤەرپوول پێشکەشی دەکات.

ئەستێرە هەنگاریەکە لە هاوینی 2023 بە بڕی 60 ملیۆن پاوەند و بە گرێبەستێکی پێنج وەرزی پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کرد. لەو کاتەوە ئاستی تا دێت زیاتر بەرزدەبێتەوە، بەتایبەت لەم وەرزە کە سەرەرای هەڵکشان و داکشانی ئاستی رێدز، بەڵام سۆبۆسلای و ژمارەکانی نایابن. بەجۆرێک بووەتە جێی وەسی هاوتیمەکانی و ئارنە سڵۆتی راهێنەریش. بەتایبەت محەمەد سەڵاح کە لە چەند رۆژی رابردوودا بە یەکێک لە باشترینەکانی ئێستای جیهانی وەسفکرد و دواتریش سڵۆت پشتگیری لە قسەکانی ئەستێرە میسڕیەکە کرد بەوەی سۆبۆسلاوی لە ریزی هەرە باشترینەکانی ئێستای جیهانە.

لە نوێترین لێدوانیدا ناوەراستکارە 25 ساڵیەکە بە لەخۆبووردوویەوە وتی

من ستیڤن جێراردی وەزرەکە نیم، ئەو ئەفسانەیەکی یانەکە بوو. بەڵام من بەشێوازی خۆم چیرۆکەکە دەنووسمەوە. هەوڵ دەدەم ئەوپەڕی ئاستی خۆم پێشکەشی یانەکە بکەم، هیوادارم تا کۆتایی بڕۆین.

سۆبۆسلای لە 24 یاریی پرێمەرلیگ 4 گۆڵ و 2 ئەسێست و، لە 8 یاریی چامپیۆنزلیگیش 4 گۆڵ و 4 ئەسێستی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button