ئیسپانیاگرنگترین

دوایین زانیاری لەبارەی ئێمباپێ بۆ یاریی داهاتوو

Yariga App

یاریگا –

ئالڤارۆ ئاربێلوا دوایین زانیاریی لەبارەی ئامادەگیی کیلیان ئێمباپێ بۆ یاریی داهاتوویان خستەڕوو.

کیلیان ماوەیەکە هەست بە نائاسوودەیی دەکات لە ئەژنۆیدا و یاریی رابردووش بەرامبەر ریال سۆسیداد بەشداریی نەکرد کاتێک ریال مەدرید 4-1 بردنەوەی تۆمارکرد و بەشێوەیەکی کاتی پێشەنگی لالیگایان گرتەوەدەست.

لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پیش یارییەکەی سێشەممەی ئەم هەفتەیە بەرامبەر بێنفیکا لە یاریی چوونی پاشکۆی چامپیۆنزلیگ، راهێنەرە ئیسپانییەکە دۆخی ئەستێرە فەڕەنسیەکەی خستەڕوو و وتی

کیلیان بۆ یارییەکەی سێشەممە ئامادەیە لە پێکهاتەی سەرەکیی بێت. لە یارییەکە سۆسیداد نەمانویست سەرکێشی پێوەبکەین، بەڵام دۆخی باشە.

کیلیان چەکە هەرە کاریگەرەکەی ئەم وەرزەی ریال مەدریدە و ژمارەکانی تواناکانی ناوبراو دەسەلمێنن. لە 30 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا توانیویەتی 36 گۆڵ تۆماربکات لەگەڵ 4 ئەسێست.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button