فه‌ره‌نساگرنگترین

قەیرانەکانی مارسیلیا قووڵتر دەبنەوە

Yariga App

یاریگا –

لەدوای جیابوونەوە لە رۆبێرتۆ دی زێربی، قەیرانێکی دیکە بەرۆکی مارسیلیای گرت.

هەفتەی رابردوو مارسیلیا بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیانەوە، بەتایبەت لەدوای کرانەدەرەوەیان لە چامپیۆنزلیگ لە کۆتا هەفتەی پاڵەوانێتیەکە کە چانسی سەرکەوتنیان زۆر نزیکبوو، هەروەها شکستە سەختەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان 5-0 لە خولی ئەو وڵاتە، لەگەڵ راهێنەرە ئیتاڵیەکە گەیشتنە کۆتا خاڵی بڕیاردان بۆ جیابوونەوە لەیەکتر.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، ئێستا مەهدی بن عەتیەی بەڕێوەبەری یانەکە بە بڕیارێکی کتوپڕ وازی لە پۆستەکەی هێناوە.

بن عەتیە یەکەمین کاروانی پیشەگەرێتی لەگەڵ مارسیلیا بوو لە ساڵی 2006-2008. لە ساڵی 2023 پۆستی بەرێوەبەری وەرزشیی لە یانەکە پێدرا.

وەک رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، بەم دواییانە بن عەتیە چیتر نەدەنگونجا لەگەڵ سیاستەکانی مارسیلیا، نەیویستووە ببێتە ببێتە سەرچاوەیەک لە کێشەکان هەربۆیە مارسیلیای جێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button