ئەو لاوە ئەفریقیەی دڵی گەورەکانی ئەوروپای بەلای خۆیدا راکێشاوە

یاریگا –
لاوێکی ئەفریقی بووەتە جێی بایەخی گەورەکانی ئەوروپا و بازاڕێکی گەرم لە هاویندا چاوەڕێی دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، بایرن میونشنی ئەڵمانیش دەچێتە جەنگی رکابەرە زلهێزەکانەوە بۆ گواستنەوەی یان دیۆماندێ، بەتایبەت یانەکانی پرێمەرلیگ.
ناوبراو تازە کە لە باڵی یاریگا یاریی دەکات، هاوینی رابردوو لە یانەی لیگانیسی ئیسپانیەوە پەیوەندی بە بەهای 20 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لایپزیگەوە کرد. تازە تەمەنی 19 ساڵە و ئاستێکی سەرنجڕاکێش لەگەڵ لایپزیگ پێشکەش دەکات. بەجۆرێک لە 29 یاریی ئەم لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا، توانیویەتی 9 گۆڵ و 4 ئەسێست بۆ یانە ئەڵمانییەکەی بکات.
لە چەند رپژی رابردوودا سەرچاوە وەرزشییەکان باسیان لەوە دەکرد لیڤەرپوول ئامادەیە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ لەپێناو لاوە کۆتدی ڤوارێکەدا خەرج بکات.
رۆمانۆ ئەوەشی زانیوە کە لایپیزگ هێشتا بە فەرمی نرخری دیۆماندێی بۆ یانە خوازیارەکان دیاری نەکردووە کە هەردوو یانە گەورەکەی شاری مانچێستەریشی تێدایە.
بایرن لە نزیکەوە لە ئاستی بە ئاستی ئەو یاریزانە ئاشنایە و خودی ڤینسینت کۆمپانی پێی سەرسامە.
🚨⭐️ FC Bayern and Premier League top clubs will be in a battle to sign Yan Diomandé in the summer.
RB Leipzig yet to decide on final price tag but Bayern are keen, Vincent Kompany also appreciates Diomandé.
Premier League clubs also very keen.
🎥 https://t.co/jK35wCcHE0 pic.twitter.com/TwHwaqvJNf
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) February 15, 2026



