ئینگلتەراگرنگترین

یاریزانێکی پێشووی لیڤەرپوول دەستگیر دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی پێشووی لیڤەرپوول دوای دابەزینی لە فڕۆکە دەستگیرکرا و بە دەستدرێژی تۆمەتبار کراوە.

بەگوێرەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، جۆردن ئیبێ دوو هەفتە لەمەوبەر لە بولگاریاوە گەیشتە فرؤکەخانەی لوتۆن لەندەن دەستبەسەرکرا. بەپێی هەواڵەکان ئیبێ دەستبەسەرکراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە لەسەر کردەیەکی دەستدرێژیکردن کە لە ناوەڕاستی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو روویداوە.

پۆلیس گووتی ئیبێ بە کەفالەت ئازادکراوە و دەبێت 6ـی مانگی داهاتوو لە دادگای کرۆیدن ماجیسترەتس ئامادەبێت.

جۆردن بەمەبەستی ئامادەبوون لە دادگا سەبارەت بە کەیسێکی جیاوازترە گەڕابووەوە بەریتانیا، دوای دانی بەوەدا ناوە کە رەچەتەیەکی گوماناوی بۆ بەدەستهێنانی دەرمانی کەمخەوی بەکارهێناوە. بەهۆی ئەو تاوانەوە لە دادگای هایبری کۆرنەر ماجیسترەتس لە باکووری لەندەن بە بڕی 230 پاوەند سزادرا.

ئیبێ کە نوێنەرایەتی هەڵبژاردەکانی ئینگلتەرای خوار 18 ساڵان و خوار 22 ساڵانی کردووە، ساڵی 2012 بە هەرزەکاری پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کرد و دواتر لە 2016 بە بەهای 15 ملیۆن پاوەند، کە گرانترین گرێبەستی مێژووی یانەکە بوو پەیوەندی بە بۆرنمۆسەوە کرد. لە مانگی 11 یانەی سیتینگبۆرنی پلە هەشتی ئینگلتەرای بۆ ماوەی دوو ساڵ بەرەو لۆکۆمۆتیڤ سۆفیا جێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button