
یاریگا –
دوو ئەستێرەی سەرەکیی بارسێلۆنا لە یارییەکەی جیرۆنا مەترسی راگیرانیان لەسەرە.
جگە لە پێکانی زۆری یاریزانەکان، بارسێلۆنا بە مەترسی راگیرانی دوو ئەستێرەی گرنگی یانەکەی، فرانکی دی یۆنگ و جێرارد مارتن رووبەڕووی جیرۆنا دەبێتەوە.
بارسیلۆنا دەیەوێت دووشەممە بەرامبەر جیرۆنا بگەڕێتەوە سەر رێچكەی بردەوە. یارییەکە تاقیکردنەوەی کاردانەوەی تیمەکە دەبێت، دوای شکستە قورسەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە جامی شای ئیسپانیا.
هانزی فلیک بەهۆی پێکانەوە لە تواناکانی هەندێک یاریزان بێبەش دەبێت، لەگەڵیشیدا دەبێت دۆخی دوو یاریزان رێک بجات کە یەک کارتی زەرد لە راگیران دوورن. فرانکی دی یۆنگ و جێرارد مارتن هەر یەکێکیان 4 کارتی زەردیان لە لالیگا هەیە، ئەگەر کارتێکی دیکە بەرامبەر جیرۆنا وەربگرن، یاریی داهاتووی خول بەرامبەر لێڤانتێ بێبەش دەبن.

ناوەڕاستکارە هۆڵەندییەکە پێشبینی دەکرێت سەرەکی بێت، لە کاتێکدا بەرگریکارەکە لە چەند یاریی رابردوودا کەمتر یاریکردووە و پێشبینی دەکرێت یەدەک بێت. لە هەمان کاتدا ژولێس کوندێ 3 کارتی زەردی لە لالیگا هەیە و بە هەمان شێوە لەژێر مەترسی راگیران دەبێت، ئەگەر بەرامبەر جیرۆنا کارتی زەرد وەربگرێت.
بارسێلۆنا ئەم وەرزە لە لالیگا تاوەکوو ئێستا هیچ یاریزانێکی بەهۆی سزای کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانەوە لەدەست نەداوە، بەڵام دی یۆنگ و پێدری هەردووکیان بە کارتی سوور کراونەتە دەرەوە.



