ئه‌وروپاگرنگترین

كابووس بەرۆکی زینچێنکۆ بەرنادات

Yariga App

یاریگا –

رۆیشتنی زینچێنکۆی ئەستێرەی پێشووی ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی بۆ ئەیاکس بۆی دەبێتە کابووس.

ئۆلێکساندەر زینچێنکۆ دوای هەڵوەشاندنەوەی خواستنەکەی لەگەڵ نۆتینگهام فۆرێست، سەرەتای ئەم مانگە لە ئارسیناڵەوە پەیوەندی بە ئەیاکسەوە کرد.

زینچێنکۆ شەوی شەممە یەکەم یاریی خۆی لە یاریگای یۆهان کریۆیف بۆ ئەیاکس بەرامبەر فۆرتونا سیتارد کرد، بەڵام یارییەکی کورتخایەن بوو بەهۆی ئەوەی لە ماوەی تەنیا دوو خولەک و نیو دوای بەرکەوتنی لەگەڵ دیمیتریۆس لیمنیۆس لە قاچی چەپیدا تووشی پێکان بوو.

یاریزانە ئۆکراینییەکە دوای ئەو رووبەڕووبوونەوەیە لە ئازاردا بوو و بە ناچاری و بە یارمەتی پزیشکان گەڕایەوە ژووری خۆگۆڕین، بەپێی دەرکەوتنی پێکانەکەشی بێت بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دادەبڕێت.

فرێد گریمی راهێنەری ئەیاکس دوای یارییەکە گووتی:

بۆ ئێستا روون نییە پێکانەکەی ئۆلیکساندر زینچێنکۆ چەندێک مەترسیدارە. سبەی یان دووسبەی پشکنینی MRI بۆ دەکرێت. هیوادارین بەزوویی زیاتر لەسەر پێکانەکەی بزانین و هێندە مەترسیدار نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button