ئینگلتەراگرنگترین

ئەفسانەكەی لیڤەرپول :” سەڵاح لە میسی و ڕۆناڵدۆ باشترە”

یاریگا- ئایان ڕاش ئەفسانەی لیڤەرپول دڵنیای كردەوە ، كە محەمەد سەڵاح گۆڵكارەكەی ڕێدز ، لە لیۆنێل میسی و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ باشتربووە لە ساڵی ٢٠١٨

هێرشبەرەكەی لیڤەرپول لە ساڵی ٢٠١٨ توانی ٤٤ گۆڵ تۆمار بكات بوو بە چوارە گۆڵكاری ساڵ لە دوای هەریەك لە میسی و ڕۆناڵدۆ و لیڤاندۆڤسكی.

لە لێدوانی بۆ ڕۆژنامەی (لیڤەرپول ئیكۆ)ی ئینگلیزی ڕاش ووتی: ”وەرزی ڕابردوو بە ڕای من باشترین یاریزانی جیهان بوو، نازانم وەرزی ڕابردوو چۆن باشترین پێكهاتەیان هەڵبژارد ، لەو باوەڕەدام باشترین بوو تەنانەت لە میسی و ڕۆناڵدۆش باشتر بوو”.

ئەفسانەكەی پێشووی ڕێدز زیاتر درێژەی بە قسەكانیدا و ووتی: ” ئەگەر شوێنی یاریكردنی بگۆڕێت لە سەرە ڕم یاریبكات زیاتر بەرەو پێشەوە دەچێت ، سەڵاح سەرەتای وەرزی بە ئاستێكی مام ناوەند دەركەووت ، بەڵام ئاستی خۆی بەرەو پێشەوە برد و دەستی بە گۆڵ تۆمار كردن كردەوە”.

لە كۆتایی قسەكانیدا ئەستێرە وێڵزیەكە ووتی :” هەمووان باسی فێرناندۆ تۆرێس و لویس سوارێز دەكەن سەرەڕای ئاستە بەرزەكەیان لە لیڤەرپول بەڵام ڕۆشتن لە یانەكە ، هیوادارم ئەوە بۆ ئەم دووبارە نەبێتەوە و ببێت بە ئەفسانەی ئەنفێڵد”.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close