ئه‌ڵمانیاگرنگترین

گورزێكی كوشندە؛ بایرن میونشن پێكانی ئەستێرەیەكی راگەیاند

ماوەیەكی زۆر دووردەكەوێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی پێكانی مانوێل نۆیەر گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەكەی راگەیاند.

شەوی رابردوو ڤێردێر برێمن لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایرن میونشنی كرد و یارییەكەی بە سێ گۆڵی بۆ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتاییهات.

هەژماری فەرمی بایرن میونشن لە پلاتفۆرمی ئێكس پێكانی مانوێل نۆیەر كاپتنی یانەكەی راگەیاند.

لە بەیاننامەكەی بایرن میونشندا هاتووە:

لە دوای ئەو پشكنینە پزیشكانەی لەلایەن تیمی پزیشكی یانەكە كراوە، دەركەوتووە كە ماسوولكەی قاچی مانوێل نۆیەر دڕاوە و ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

مانوێل نۆیەر لەم وەرزەدا بەشداری 28 یاریی كردووە نۆ یاریی تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە و 27 گۆڵی لێكراوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button