ئیسپانیا

ڤاڵڤێردی پەشیمان نیە لە پشوودان بە مێسی

ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنەری بارسێلۆنا پەشیمان نیە لە پشوودان بە لیۆنێل مێسی سەرەڕای ئەوەی بارسا لە جامی شای ئیسپانیا بە ئەنجامی ٢-٠ تووشی شکست هات بەرامبەر سیڤیلیا.

ڤاڵڤێردی دوای یارییەکە وتی “پەشیمان نیم و هەر دەبوو ئەوە بکەم، ئەمڕۆ پێکهاتەکەم گۆڕی و پێم وابوو بەم شێوازە باشترینە بەڵام هەمیشە کە گۆڕانکاری دەکەیت دەزانیت سەرکێشییە، کاتێک براوەیت دەڵێن سەرکەوتوبوویت و کاتێکیش دەدۆڕێیت دەڵێن هەڵە بوو”.

یاری گەڕانەوە لە رۆژی ٣٠-١ دا بەڕێوەدەچێت لە کامپ نۆو، تێیدا بارسێلۆنا پێویستی بە سێ گۆڵە بۆ سەرکەوتنی راستەوخۆ.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close