ئیسپانیاگرنگترین

کارەساتی ناوبژیوان؛ ڤینیسیۆس نمایش دەکات و ڤار پێداچوونەوەی ناکات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید رووبەڕووی ریال سۆسیداد بووەوە و 4-1 بردنەوەی بەدەستهێنا و 2 لێدانی سزایان بۆ هەژمارکرا.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، بڵاویکردووە و نووسیویەتی کە ڤینیسیۆس بە ئاشکرا دەکەوێت پێش ئەوەی ئارامبوروی یاریزانی ریال سۆسیداد بەرکەوتنی لەگەڵدا هەبێت. ریال مەدرید نەدرەوشایەوە بەڵام دژی ریال سۆسیداد ئیشی خۆیان کرد.

ریال مەدرید و پێناڵتی بوونەتە باسێکی گەورە، بەرامبەر ریال سۆسیداد کە پێشبینی دەکرا رکابەرێکی سەخت بێت، مەدرید دوو پێناڵتی بۆ گیرا. بە پێناڵتی یەکەم ریکۆردی زۆرترین پێناڵتیان لە وەرزێکدا شکاند، ئێستا بە 13 پێناڵتی خاوەنی زۆرترین پێناڵتین لە وەرزێکدا.

ریال مەدرید ریکۆردی بارسێلۆنا لە پێناڵتی دەشکێنێت


هەردوو پیناڵتییەکە لەنێوان هەمان یاریزان بوون: ڤینیسیۆس جونیۆر و جۆن ئارامبورو. لە هەردوو حاڵەتەکەدا “قوربانی” بوو، پێناڵتی یەکەم جێگەی مشتومڕە. پێناڵتی دووەم بە ئاشکرا نمایش بوو، بەڵام ڤار رەتی نەکردەوە چونکە بەرکەوتن هەبوو، ئەگەرچی ڤینیسیۆس خۆی کەوتبوو.

لە پێناڵتی دووەم ڤینیسیۆس بەشێوەیەکی ناوازە تۆپەکەی بەنێو قاچەکانی ئارامبورودا برد، بەرگریکارەکە کەوت و ویستی بیوەستێنێت، وا دەرکەوت پێناڵتی هەژمار دەکرێت، بەڵام بە ئاشکرا دیاربوو کە پێش ئەوەی بەرگریکارەکەی سۆسیداد بەرکەوتنی هەبێت لەگەڵیدا، ڤینیسیۆس خۆی دەکەوێت. ڤار بڕیارەکەی خۆسێ هێرناندێزی ناوبژیوانی راست نەکردەوە. لە هەردوو حاڵەتەکەدا ڤینیسیۆس پێناڵتییەکانی کردە گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button