ئەوروپائینگلتەراخولەکانی دیکه‌یاریگا

گۆڵپارێزێکی خولی ئینگلیزی بە تۆمەتی سڵاوی نازیانە تۆمەتبارە

یاریگانێت- یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیزی ڕایگەیاند کە وەین هینیسی گۆڵپارێزی کریستاڵ پاڵاس بە تۆمەتی سڵاوی نازیانە ڕەنگە بە لایەنی کەمەوە بۆ  پێنج یاری سزا بدرێت.

لای خۆشیەوە ئەو گۆڵپارێزە نکۆڵی لە وەها ڕەفتارێک کرد لەو وێنەیەی کە لەلایەن ماک مایەری هاوتیمییەوە لە ئینستاگرام پۆستی کردبوو دوابەدوای بردنەوەیان لە یانەی گریمسبای لە جامی ئینگلیز سەرەتای ئەم مانگە.

“وەین هینیسی گۆڵپارێزی کریستاڵ پاڵاس تۆمەتبار کراوە  بە بەزاندنی یاسای E3 لە یاساکانی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیز.” یەکێتیەکە لە تویتەر وای ڕاگەیاند.

ڕوونیشیان کردۆتەوە کەو ئەو جۆرە هەڵسوکەوتانە وەرزشەکە دووچاری ناشیرین دەکات و ئاماژەی بە ڕەگەزپەرەستی ئیتنی یان ڕەگەزیی یان ئایین یاخود بیروباوەڕ.

وێڵزییە تەمەن 31 ساڵییەکەی کریستاڵ پاڵاس تا 31ی ئەم مانگەی بە دەستەوەیە کە وەڵامی تۆمەتەکان بداتەوە. هەرچەندە هەر زوو نکۆڵیی خۆی لەوە پیشانداوە بەوەی ئەو شێوازی دەستگرتنەی و دەست خستنە سەر دەمی بۆ بانگکردنی وێنەگرەکە بووە نەک مەبەستیتر. ئەگەرچی ئەو وێنەیە دەستبەجێ لە ستۆری ئینستاگرام سڕایەوە، بە ساغبوونەوەی ڕەفتارەکە ئەگەری پێنج یاری سڕکردنی هەیە بە لایەنی کەمەوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close